مادده‌ی هه‌شته‌م:
1/ده‌بێ وه‌زیری ناوخۆ له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی تۆماركردنی داواكه له وه‌زاره‌ت بڕیارێك له‌باره‌یه‌وه بدات.
2/وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر داوای دامه‌زراندنه‌كه مه‌رجی یاسایی ته‌واوی تێدانه‌بوو بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران له‌و مادده‌ی كه له‌بڕگه‌ی (1) سه‌ره‌وه‌دا هاتووه بۆ ته‌واوكردنی نا ته‌واوییه‌كانی و له‌گه‌ڵ رۆژی پێشكه‌ش كردنه‌وه‌ی داواكه‌ش ماوه‌ی سه‌یركردن و بڕیار له‌سه‌ردانی یا نه‌دانی ده‌ست پێ ده‌كات.
3/كاتێك كه داواكه لایه‌ك به‌لایه‌ك نه‌كراو ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له بڕگه‌ی (1)ی سه‌ره‌وه‌شی به‌سه‌ردا تێپه‌رێ، ئه‌وه به پێی یاسا داواكه به پێی یاسا په‌سه‌ندكراوه.
4/ئه‌گه‌ر وه‌زیری ناوخۆ داوای دامه‌زراندنه‌كه‌ی له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك ره‌ت كرده‌وه، ئه‌وا ئه‌ندامانی ده‌مه‌زرێنه‌ر بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی 15 رۆژ له پێڕاگه‌یاندنیان بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌كه ته‌مییز بكه‌ن له‌لای ده‌سته‌ی باڵای دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ئه‌و كاته بڕیاری دوا بڕیاره.
5/ ئه‌و كارانه له كاتێكش دا ده‌كرێن كه پیڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی موڵه‌تدار وهه‌موار بكرێت.
الموضوع: بڕیار وزیری ناوخۆ در مهلت 30 روزه,ارجاع داوا به دستۀ دامه‌زرێنه‌ران,پاسخ به داوا در صورت رد وزیری ناوخۆ,مهلت 15 روزه برای اعضای دامه‌زرێنه‌ران در صورت رد داوا,اجباری بودن پیروی از ناوخۆی کومه‌له