مادده‌ی حه‌وته‌م:
بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه مه‌رجه داوایه‌ك پێشكه‌ش به وه‌زیری ناوخۆ بكرێت له‌لایه‌ن ئه‌ندامه دامه‌زرێنه‌كانه‌وه ئیمزاكرابێ، به‌مه‌رجێ ژماره‌یان له 15 ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێ و هه‌موو به پێی یاسا شیاو بن و پێڕه‌وی ناوخۆی پێكه‌وه‌لكا بێ وئه‌م زانیارییانه‌ی تێدا بێت.
1/ ناوی كۆمه‌ڵه‌كه و مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی و مه‌ڵبه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی و ده‌بێ له هه‌رێمی كوردستانی عێراق بێت.
2/ناوی هه‌موو ئه‌ندامه دامه‌زرێنه‌ره‌كان و نازناز و ره‌گه‌زنامه وپیشه‌یان و شوێنی دانیشتنیان و بڕوانامه و پله‌ی زانیستیان.
3/مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی و نه‌مانی.
4/سه‌رچاوه‌كانی دارایی كۆمه‌ڵه.
5/ ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌ن و كاروباری هه‌ڵسووڕاندنی ده‌گرنه ئه‌ستۆو تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر یه‌كێكیان و رێگای هه‌ڵبژاردن وكۆتایی پێ هێنانیان.
الموضوع: دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه,پێشكه‌شی داوایه‌ك به وه‌زیری ناوخۆ,ئه‌ندامه دامه‌زرێنه‌كان,زانیارییانه‌ی ئه‌ندامه دامه‌زرێنه‌كان,سه‌رچاوه‌كانی دارایی كۆمه‌ڵه,نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه