مادده‌ی نۆیه‌م: ریكخراو ئامانجه‌كانی خۆی له‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه دێنێته دی: 1-ئه‌و داهاته داراییه‌ی كه له‌به‌رده‌ستیدا هه‌یه. 2-له موناقصه‌و موزایه‌داتی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه ئاوه‌دانكاریه‌كانی كوردستاندا به‌شدار ده‌بێ و گرێبه‌ستی ده‌كات. 3-په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كورده په‌نابه‌ر و غه‌ریب كه‌وتووه‌كانی هه‌نده‌رانی كوردستاندا ده‌كا و، دنه‌یان ده‌دا كه سه‌رمایه‌كانیان له پرۆژه گه‌لی و به هانا چوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و فراژوو كردنی (التنمیه) هه‌رێمدا وه‌به‌ر بهێنن. 4-بانگهێشت بكا ت و بۆ سازدانی كۆنفرانسی ناوخۆ و نێو ده‌وڵه‌تیش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی به‌ره‌و چاكتر بردن و پێشخستنی پرۆژه‌كان تا ئامانجەکانی ئامانجه‌كانیان بێته دی. 5-به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وا ده‌خوازێ كه هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه‌دا بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه فراژووكاریه‌كان له هه‌رێمدا هاوپشك بێ و به‌شداری بكات.
الموضوع: داهاته داراییه‌ی كه له‌به‌رده‌ستیدا هه‌یه,به‌شدار ده‌بێ له موناقصه‌و موزایه‌داتی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه ئاوه‌دانكاریه‌كانی كوردستان,په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كورده په‌نابه‌ر و غه‌ریب كه‌وتووه‌كانی هه‌نده‌رانی كوردستان,بانگهێشت بكا ت و بۆ سازدانی كۆنفرانسی ناوخۆ و نێو ده‌وڵه‌تیش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی به‌ره‌و چاكتر بردن و پێشخستنی پرۆژه‌كان,به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وا ده‌خوازێ كه هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه‌دا بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه فراژووكاریه‌كان