مادده‌ی پێنجه‌م: 1-وه‌زیر ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ست رۆژدا كه له رۆژی له وه‌زاره‌ت تۆمار كردنی داواكارییه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا سه‌یری داواكارییه‌كه بكا و بیبرێته‌وه. خۆئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه شه‌رتو شرووتی یاسایی ته‌واو به‌جێ نه‌هێنا بوو ئه‌وه له‌و باره‌دا وه‌زیر ده‌بێ هه‌واڵه ی ده‌مه‌زرێنه‌ره‌كانی بكاته‌وه تا كه‌م و كورتیه‌كانی بهێننه‌وه سه‌ربار، ئه‌و جا ماوه‌ی بڕاندنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه له رۆژی داواكارییه تازه‌كه‌وه حساب ده‌كرێ. 2-ئه‌گه‌ر هات و وه‌زیر، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێ ،داواكارییه‌كه‌ی ره‌ت كرده‌وه ئه‌وه له‌و باره‌دا ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر بۆیان هه‌یه له دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا ته‌مییزی بكه‌نه‌وه له ماوه‌ی پازده رۆژدا- كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا- ئیدی بڕیار بڕیاری دادگاكه‌یه‌و ده‌بڕدرێته‌وه. 3-ئه‌گه‌ر هات و داواكارییه‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا كه له بڕگه‌ی (1)دا هاتووه نه‌بڕێندرایه‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا قبوڵكراوله قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
الموضوع: ماوه‌ی شه‌ست رۆژدا تۆمار کردنی داواکاری,شه‌رتو شرووتی یاسایی,ماوه‌ی بڕاندنه‌وه‌ی داواکاری,داواکاریه‌که‌ی ره‌ت کردنه‌وه,قبوڵکراوله قه‌ڵه‌م