مادده‌ی دووه‌م: 1-رێكخراو ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی غه‌یره حكومییه، له چه‌ند كه‌سانێكی ته‌بیعی پێك هاتووه وبۆ وه‌دیهانێنی ئامانجه‌كانی خۆی له بواری به هاناچوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بزاڤی مرۆڤایه‌تیی له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ. 2-ئه‌م رێكخراوه خاوه‌ن شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆیه‌تی و بۆی هه‌یه له پێناو وه‌دیهاێننی ئه‌و ئامانجانه‌ی ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه موڵكایه‌تیی موڵك و ماڵی ده‌سهه‌ڵنه‌گر و دەسهەڵگر(الاموال المنقوله وغیر المنقوله)ی ببێ. 3-ئه‌م رێكخراوه ده‌شێ، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زیر، چالاكیی مرۆڤایه‌تی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیشدا پیاده بكا. 4-ئه‌م ریكخراوه بۆ وه‌دیهانینی ئامانجه‌كانی خۆی نه‌بێ هه‌وڵی وه‌ده‌ست هانینی هیچ سوود و قازانجێكی ماددی نادات.
الموضوع: رێكخراو ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی غه‌یره حكومییه,خاوه‌ن شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆیه‌تی,چالاكیی مرۆڤایه‌تی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم,نه‌بێ هه‌وڵی وه‌ده‌ست هانینی هیچ سوود و قازانجێكی ماددی نادات