مادده‌ی ده‌یه‌م: مه‌رجه‌كانی تۆماركردن یه‌كه‌م: بۆ تۆمار كردنی رێكخراوه‌كانی كوردستان، ده‌بێ ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر داوایه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن به فه‌رمانگه‌ی تایبه‌ت به تۆماركردنی رێكخراوه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانیان، به‌مه‌رجێك ژماره‌یان له‌سێ كه‌س كه‌متر نه‌بێت، داوایه‌كیش له‌لایه‌ن هه‌موویانه‌وه واژوو كرابێت و په‌یڕه‌وی ناوه‌خۆی رێكخراوه‌كه‌ش هاوپێچی بێت، كه ئه‌م زانیاریانه‌ی دادێن له خۆ بگرێت: 1- ناوی رێكخراوه‌كه و مه‌به‌سته‌كانی و ئامانجه‌كانی. 2- ناو، نازناو، ره‌گه‌ز، ره‌گه‌زنامه، ته‌مه‌ن، پیشه، ئاستی خوێندن و، شوێنی نیشته‌جێبوونی ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر. 3- په‌یكه‌ری رێكخراوه‌كه و چۆنیه‌تی كاركردنی. دووه‌م: رێكخراوه‌كانی عێراق: رێكخراوه‌كانی عێراق كه له‌لای ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵ‌دا تۆمار كراون، به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی له هه‌رێمدا به تۆماركراو داده‌نرێن و له‌سه‌ریانه ئه‌م زانیارانه دادێن به كوردی و عه‌ره‌بی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه بكه‌ن: 1- ناوی رێكخراوه‌كه و ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی رێكخراوه‌كه ده‌كات له هه‌رێمدا. 2- ناونیشان و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه له عیراقدا. 3- پلانی كاری ئه‌و چالاكیانه‌ی رێكخراوه‌كه ده‌یه‌وێ له هه‌رێمدا جێبه‌جێی بكات. 4- دانه‌یه‌كی ئه‌رێ كرا‌و (تصدیق) له به‌ڵگه‌نامه‌كانی فیدراڵی تۆماركردنی رێكخراوه‌كه. سێیه‌م: رێكخراوه‌كانی بیانی، له پێناو به ده‌ست هێنانی بڕوانامه‌ی تۆماركردندا ده‌بێ رێكخراوه‌كانی بیانی ئه‌م زانیارانه‌ی دادێن به زمانی كوردی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه بكه‌ن: 1- ناوی رێكخراوه‌كه. 2- ناونیشان و ژماره ته‌له‌فۆنی نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه له عێراق و وڵاتی دایكدا. 3- روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئامانج و چاڵاكیانه‌ی رێكخراوه‌كه هه‌وڵ ده‌دات له هه‌رێمدا جێبه‌جێان بكات. 4- دانه‌یه‌كی ئه‌رێ كرا‌و له په‌یڕه‌وی ناوه‌خۆی رێكخراوه‌كه. 5- پشتگیرییه‌ك كه تۆماركردنی رێكخراوه‌كه وه‌ك رێكخراوێكی نا حكومییه له وڵاتی دایكدا.
الموضوع: تۆمارکردنی رێکخراوه‌کان,پێشکەشکردنی زانیاری,رێکخراوه‌کان لە هەرێم,رێکخراوه‌کان لە عێراق,رێکخراوه‌کان لە بیانی