مادده‌ی ده‌یه‌م:
كاركردن به حوكمه‌كانی مادده‌ی بیست و پێنجه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:
یه‌كه‌م: لاساری (نشوز): بریتیه له خۆ به گه‌وره زانینی یه‌كێك له دوو هاوسه‌ره‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌كه‌ی دیكه‌یان وه‌كو ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه:
1- مێرد ژنه‌كه‌ی به جێبێڵێ یاخود، ژنه‌كه ماڵی مێردی به‌بێ مۆله‌تء به‌بێ ڕووی شه‌رعی جێبێڵێ.
2- به خراپی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركی هاوسه‌رگیریی هه‌ریه‌ك له‌دوو هاوسه‌ره‌كه یان كه‌موكوڕی نواند به مه‌به‌ستی زیان گه‌یاندن به هاوسه‌ره‌كه‌ی دی.
3- ئاماده نه‌كردنی ماڵی شه‌رعی له‌لایه‌ن مێرده‌وه بۆ ژنه‌كه‌ی به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا بگونجێ.
4- قه‌ده‌غه‌كردنی مێرد یا ژن بۆ هاتنه ناو ماڵ به‌بێ پاساوێكی شه‌رعی.
دووه‌م: پێویسته له سه‌ر دادگا په‌له نه‌كات له ده‌رچواندنی حوكمه‌كه‌ی به لاساری یه‌ك له دوو هاوسه‌ره‌كه تاكو به ته‌واوی ئاگاداری هۆیه‌كانی لاساری نه‌بێ و ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی به كاربێنێ بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و هۆیانه‌ی ڕێگرن له پێشی.
سێیه‌م: لاساری به هۆیه‌ك له هۆیه‌كانی لێك جودابوونه‌وه داده‌نرێ دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌شه مانگ له وه‌رگرتنی حوكمی لاساری پله‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:-
1- ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه خۆی لاسار بوو، ئه‌وا پێویسته نه‌فه‌قه‌ی ژنه‌كه‌ی به درێژایی ماوه‌ی لاساری بدات و له باری جودابوونه‌وه‌شدا، پێویسته ماره‌یی پاشه‌كی و نه‌فه‌قه‌ی عیدده بدات و قه‌ره‌بووی ئه‌وه‌ی كه‌وتۆته‌سه‌ری بكاته‌وه ئه‌گه‌ر هاتبێته سه‌ری.
2. ئه‌گه‌ر ژنه‌كه لاسار بوو، ئه‌وا له نه‌فه‌قه بێبه‌ش ده‌كرێ و ماره‌ییه پاشه‌كیه‌شی ناكه‌وێ له‌حاله‌تی لێك جودابوونه‌وه له یه‌كتری دوای چوونه په‌رده(دخول)، ئه‌گه‌ر هه‌موو ماره‌ییه‌كه‌ی وه‌رگرتبێ، ده‌بێ نیوه‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ری گرتووه بیگێرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جودابوونه‌وه‌كه به‌ر له چوونه په‌رده‌وه بێت، ئه‌وا ماره‌یی پاشه‌كیه‌كه‌ی ناكه‌وێ و ناچار ده‌كرێ ئه‌وه‌ی وه‌ری گرتووه له ماره‌یی پێشه‌كی بیگه‌رێنێته‌وه.
چواره‌م: لێك جودابوونه‌وه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م مادده‌یه به ته‌ڵاقی (بائین) داده‌نرێ له جۆری (به‌ینونه)ی بچووك.
الموضوع: لاساری (نشوز),پێویسته له سه‌ر دادگا په‌له نه‌كات له ده‌رچواندنی حوكمه‌كه‌ی به لاساری,لاساری به هۆیه‌ك له هۆیه‌كانی لێك جودابوونه‌وه داده‌نرێ,لێك جودابوونه‌وه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م مادده‌یه به ته‌ڵاقی (بائین) داده‌نرێ