مادده‌ی (1):
برگه‌ی (4) له مادده‌ی (57)ی یاسای باری كه‌سیه‌تی ژماره (188)ی ساڵی 1959ی هه‌مواركراو له‌كارده‌خرێت و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:
1ـ هه‌ریه‌ك له دایك و باوك مافی بینین و، مانه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان هه‌یه له پاش دابڕان و نه‌مانی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری و، نه‌مانی یه‌كێكیان، ئه‌و مافه بنه‌چه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
2ـ ته‌نها دایه‌نی منداڵ (باوك یان دایك)، له دوای نه‌مانی ئه‌ویش ئه‌و كه‌سه‌ی مافی دایه‌نی هه‌یه به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان سه‌رپه‌رشتی په‌روه‌رده و فێركردن و بواری كۆمه‌ڵایه‌تی منداڵ ده‌كات تا ته‌مه‌نی (18) هه‌ژده ساڵ.
3ـ بینین له ماوه‌ی شیره‌خۆریدا دووجار ده‌بێت له مانگێكدا له شوێنێك كه له‌سه‌ری رێك ده‌كه‌ون، له حاله‌تی رێك نه‌كه‌وتن له شوێنێك ده‌بێ كه دادگا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.
4ـ له پاش شیره‌خۆری كات و شوێنی مانه‌وه به‌پێی رێكه‌وتنی هه‌ردوولا ده‌بێت، له حاڵه‌تی رێك نه‌كه‌وتن مانه‌وه هه‌فتانه (24) بیست و چوار كاتژمێر به‌سه‌ریه‌كه‌وه ده‌بێت له شوێنێك كه كه‌سی داواكاری بینین (غیر حاچن) دیاری ده‌كات، به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی دایه‌نكراو، پاش كۆتایی هاتنی بینینه‌كه ده‌بێ دایه‌نكراو بداته‌وه ده‌ستی دایه‌ن به پێچه‌وانه‌وه تا مانگێك مافی بینینی نابێت.
5ـ ئه‌گه‌ر دایه‌ن رێگه‌ی له بینینی دایه‌نكراو گرت به‌بێ پاساوی ڕه‌وا له‌لایه‌ن جێبه‌جێكاری داد ئاگادار ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر دووباره‌ی كرده‌وه به‌پێی بڕیاری دادگای تایبه‌تمه‌ند بۆ ماوه‌ی مانگێك دایه‌نی ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌پێی یاسای به‌ركار رێكخراوه.
6ـ سه‌فه‌ركردنی دایه‌نكراو بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ته‌نها به‌ڕه‌زامه‌ندی دایك و باوك ده‌بێت، له كاتی نه‌مانیاندا كه‌سی دایه‌ن به‌پێی یاسا مافی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌بێت، هه‌ر لایه‌كیان سه‌فریان پێكرد ده‌بێت به‌ڵێننامه‌یه‌ك بدات كه پابه‌ند بێت به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵات.
7ـ ئه‌ندامی داواكاری گشتی له دادگای باری كه‌سیدا چاودێری به چاكی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه ده‌كات و له‌كاتی بوونی سه‌رپێچیشدا رێكاری یاسایی دروست وه‌رده‌گرێت.
الموضوع: مافی بینین و مانه‌وه‌ی منداڵه‌كان,مافی دایه‌نی منداڵ,بینین له ماوه‌ی شیره‌خۆریدا,رێك نه‌كه‌وتن له شوێنێك,سه‌فه‌ركردنی دایه‌نكراو بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات,چاودێری به چاكی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه