مادده‌ی حه‌ڤده:
یه‌كه‌م: (نصاب) له ئه‌نجومه‌ندا، به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ. بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چن و، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، ده‌نگی نه‌قیب بۆكام لایان بێ، بۆ ئه‌وه.
دووه‌م: به‌هه‌ر هۆیه‌ك ده‌بێ، ببێ، جێگای نه‌قیب چۆل بوو، نوێنه‌ركه‌ی جێگای ده‌گرێته‌وه.
سیێه‌م: به هه‌ر هۆیه‌ك ده‌بێ، ببێ، مه‌ركه‌زێ له ئه‌نجومه‌ندا چۆل بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا كام ئه‌ندامی یه‌ده‌گ، ده‌نگی له ده‌نگی یه‌ده‌گه‌كانی تر زۆرتر بوو، ئه‌وه‌یان جێگای ده‌گرێته‌وه.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی مه‌ركه‌زه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆل بوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی دوو مانگدا بانگهێشتی هه‌یئه‌ی گشتی بكات بۆ كۆبوونه‌وه تا به‌هه‌مان شێوازی كه له‌م یاسایه‌دا نیشان دراوه به هه‌ڵبژاردنی كه‌سانی، بۆ باقیمه‌نی ماوه‌كه‌ی، جێگایان پڕبكاته‌وه.
الموضوع: نصاب به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ,بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چن,جێگای نه‌قیب چۆل بوو,مه‌ركه‌زێ له ئه‌نجومه‌ندا چۆل بوو,بانگهێشتی هه‌یئه‌ی گشتی بكات بۆ كۆبوونه‌وه