مادده‌ی یازده:
یه‌كه‌م:
سه‌ندیكا له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:
1. هه‌یئه‌ی گشتی.
2. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.
3. لیژنه‌ی زه‌پتی.
4. هه‌یئه‌تگه‌لی لقه‌كان له پارێزگاكاندا.
دووه‌م:
1. هه‌یئه‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامان یان له هه‌موو ئه‌و نوێنه‌رانه پێك دێت كه ئیلتیزامی خۆیان به‌پێی ئه‌م یاسایه به‌جێ هێناوه. ئه‌م هه‌یئه‌ته باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكاكه‌داو به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن، و له‌سه‌ر بانگهێشتی نه‌قیب، هه‌ر سێ ساڵ جارێك – كه له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی، له باره‌گاكه‌ی خۆیدا، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن سازده‌دات، (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی هه‌یئه یان دوو سێیه‌كی نوێنه‌ران دێته‌جێ، جا، ئه‌گه‌ر نه‌هاته‌جێ، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م به پازده رۆژ، هه‌ڵبژاردنێكیدى، لة هةمان كات و جيَطةدا دةكرىَ، لةم بارةدا (نصاب) بة ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان یان سیێه‌كی نوێنه‌ران دێته‌جێ، ده‌نا، ئه‌گه‌ر له‌م باره‌شدا نه‌هاته‌جێ، ئه‌وا، ئه‌نجومه‌ن بۆ خولێكی تریش له ئیشی خۆیدا به‌رده‌وام ده‌بی.
2. ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی گشتی له (500) ئه‌ندام تێپه‌ڕی، ئه‌وه‌ـ له‌و باره‌داـ هه‌ڵبژاردن له رێگای نوێنه‌ره‌كانه‌وه ده‌كرێت و، رێژه‌ی نواندنیش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه یان له‌لایه‌ن جێگری ئه‌نجومه‌نه‌وه دیارده‌كرێ.
3. هه‌یئه‌ی گشتی ئه‌م ئیشانه ده‌كات:
4. ته‌سدیقكردنی بوجه‌و وحساب و حسابكاریی كۆتایی.
5. ئیقراكردنی پێرۆی ناوخۆ‌و هه‌مواركردنی و، سه‌یركردنی ئه‌و پێشنیارانه‌ش كه بۆ هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا كه پێشكه‌ش ده‌كرێن.
الموضوع: سه‌ندیكا,هه‌یئه‌ی گشتی,ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا,لیژنه‌ی زه‌پتی,هه‌یئه‌تگه‌لی لقه‌كان له پارێزگاكاندا