مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی (شه‌شه‌م) هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (رۆژنامه‌وانان له سجلی گشتی سه‌ندیكادا ده‌كرێن به سێ پۆل: یه‌كه‌م: رۆژنامه‌وانی به‌رمه‌شق: ئه‌و كه‌سه‌یه كه هه‌ر سێ كه‌ناڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی كردووه به پیشه‌ی سه‌ره‌كیی خۆی، تا دوو ساڵی له‌سه‌ریه‌كیش به‌سه‌ر پیاده‌كردنی ئه‌م پیشه‌یه‌یدا تێنه‌په‌ڕێ و ناویشی له سجلی گشتیدا تۆمارنه‌كرێ و له‌و لایه‌نه‌وه‌ش كه ئیشی تێدا ده‌كا ته‌ئیید نه‌كرێ، نازناوی (رۆژنامه‌وانی كارا)ی پێ نابه‌خشرێ و هیچ ئیمتیازێكی وه‌ك ئیمتیازه‌كانی رۆژنامه‌وانی كارای پێ نادرێ تا ئه‌و كاته‌ی كه ناوی خۆی ده‌گوازێته‌وه بۆ ناو لیستی ئه‌و پۆله، جا، ئه‌وجا ماوه‌ی مه‌شقه‌كه‌ی ده‌خرێته سه‌ر ماوه‌ی خزمه‌ته‌كه‌ی. ماوه‌ی پله‌كاریش بۆ كه‌سێ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له رۆژنامه‌گه‌ری و راگه‌یاندن یان له هاوتاكانی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌دا هه‌بێ، یه‌ك ساڵه. دووه‌م : رۆژنامه‌وانی كارا: ئه‌و كه‌سه‌یه، كه به‌ره‌فتار له‌هه‌ر سێ كه‌ناڵه‌كانی رۆژنامه‌گه‌ریدا، دوو سال كاری كردووه، یان دوو ساڵه كاری تێدا ده‌كات و كردوونی به پیشه‌ی سه‌ركیی خۆی و، ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا دیاركراوه به‌سه‌ر ئیشهكهیدا تێپه‌ڕبووه. سێیه‌م : رۆژنامه‌وانی هاوپشك: ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئیش و كاری رۆژنامه‌وانی ده‌كا، به‌ڵام نه‌یكردووه به پیشه‌ی سه‌ره‌كی خۆی و، به‌ڵگه‌ی ئه‌وشی گرێبه‌ستیگه‌لێكه كه لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان بۆی ده‌سه‌لمێنن. مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه پاش تێپه‌ربوونی ماوه‌یه‌ك كه له پێنج ساڵی له‌سه‌ریه‌ك كه‌متر نه‌بێ ناوی خۆی بگوازێته‌وه بۆ سجلی گشتیی رۆژنامه‌وانان و، پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌رییه‌كه‌شی بكات به پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی.