مادده‌ی چواره‌م: مادده‌ی (چواره‌م) هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: سه‌ندیكا: بۆ وه‌دیهانینی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه تێده‌كۆشێ: 1. رێزگرتن و داكۆكی له ئازادیی رۆژنامه‌وانی و ئازادیی راده‌ربڕین، هه‌روه‌ها داكۆكی له مافی رۆژنامه‌وانان و زامنكردنی پاراستنیان به جێ هێنانی ئه‌رك و فرمانیاندا. 2. ئه‌ركی ده‌ستكه‌وتنی دهنگوباسی و زانیاریه‌كانیان بۆ ئاسان بكا. 3. وه‌رگرتنی سه‌ندیكا له یه‌كێتیگه‌لی رۆژنامه‌گه‌ریی جیهانی و ئیقلیمیدا، هه‌روه‌ها هه‌ڵبه‌ستنی پێل و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵیاندا. 4. قاڵكردنی رۆژنامه‌وانان به‌هه‌موو شێوازێ بلوێ وبكرێ. 5. پشتیوانی و لایه‌نگرتن له رۆژنامه‌وانان له حاڵه‌تی زه‌رووردا. 6. به‌رجسته كردنی رژێمی فیدراڵی، یان هه‌ر شتێكی دی كه گه‌لی كوردستان خۆی به دڵی بێ. 7. داكۆكی كردن له بنه‌ماكانی دیموكراسی و، ئازادییه بنه‌ڕه‌ته‌كان و، ئاشتی و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ. 8. پشتیوانی له خه‌باتی گه‌لی كوردستان له پێناوی وه‌دیهانینی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی و، ره‌واج پێدانی بنه‌ماي لێبورده‌یی و بێ زه‌بروزه‌نگی له كۆمهڵگهداو، داكوتانی ره‌گی برابوونی نه‌ته‌ویی و ئایینی و یه‌كسانی له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. 9. به‌شداری كردن له بنیادنانی ده‌وڵه‌تی ده‌زگاكاری و، به‌هێزكردنی بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان. 10. پاراستنی سه‌روه‌رێتیی یاسا‌و سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری. 11. پاراستن و به‌ره‌وچاكتر گۆڕینی رۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی.
الموضوع: رێزگرتن و داكۆكی له ئازادیی رۆژنامه‌وانی و ئازادیی راده‌ربڕین,ئه‌ركی ده‌ستكه‌وتنی دهنگوباسی و زانیاریه‌كانیان بۆ ئاسان بكا,قاڵكردنی رۆژنامه‌وانان به‌هه‌موو شێوازێ بلوێ وبكرێ,پشتیوانی و لایه‌نگرتن له رۆژنامه‌وانان له حاڵه‌تی زه‌رووردا,پاراستنی سه‌روه‌رێتیی یاسا‌و سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری