مادده‌ی (20):
یه‌كه‌م: پارێزه‌ر یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه مافی خانه‌نشینی ده‌كه‌وێ هه‌روه‌ها وزیری دارایی و ئابووری و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاش بۆیان هه‌یه تانووت له بڕیاره‌كانی ده‌سته بده‌ن له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به مافه‌كان و خستنه سه‌ری ماوه‌كان یاخود ره‌تیان بكه‌نه‌وه له لای ئه‌نجوومه‌نی ووردكاریی (تدقیق) كێشه‌كانی خانه‌نشینانه‌وه له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له مێژووی پێ راگه‌یاندنیانه‌وه هه‌روه‌كو مافی تانوت لێدانی بڕیاری ئه‌نجومه‌نیان هه‌یه لای دادگای ته‌مییزه‌وه له ماوه‌ی (30) سی رۆژان دا له مێژووی پێ راگه‌یاندنیانه‌وه.
دووه‌م: كاتێ پارێزه‌ر یان خانه‌نشین له‌لای ئه‌نجوومه‌نی لێ ووربوونه‌وه‌دا ئیعتیراز ده‌گرێت (تانووت له بڕیاره‌كه ده‌دات) بڕی (100) سه‌د دیناری وه‌كو بارمته لێ وه‌رده‌گرێت و ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت له‌سه‌ر هه‌قه له ئیعترازه‌كه‌یدا یان له به‌شێكیدا ئه‌وا پێی ده‌درێته‌وه.
الموضوع: مافی خانه‌نشینی,بڕیاره‌کان,ئیعتیراز,بارمته,ماوه‌ی 30 رۆژ