مادده‌ی (3):
یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی سندوق له (3) ئه‌ندامی ئه‌سڵی و (3) یه‌ده‌گ به‌م جۆره پێك دێت:
1. دوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا یه‌كێكیان ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌وه‌ی تریان یه‌ده‌گ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌یان پاڵێوێت.
2. دوو فه‌رمانبه‌ر به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌ت یه‌كێكیان ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌وه‌ی تریان یه‌ده‌گ، وه‌زیری دارایی و ئابووری دایان ده‌مه‌زرێنێ بۆ یه‌ك ساڵ و قابیلی نوێكردنه‌وه‌یه.
3. دوو پارێزه‌ر به پله‌ی راوێژكار یه‌كیان ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌وه‌ی تریان یه‌ده‌گ، نه‌قیب ده‌یان پاڵێوێ.
دووه‌م: نوێنه‌رێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌كه ده‌كات و له‌به‌رده‌م دادگاكان و فه‌رمانگه و كه‌سه سروشتی و مه‌عنه‌ویه‌كاندا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات.