مادده‌ی (69):
یه‌كه‌م: لقی سه‌ندیكا له هه‌موو پارێزگایه‌ك له پارێزگاكانی هه‌رێم داده‌مه‌زرێ و له سێ ئه‌ندامی ئه‌صلی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت له پارێزه‌ری راوێژكار و له لایه‌ن ئه‌و پارێزه‌رانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن كه له پارێزگاكه‌دا نیشته جێن.
دووه‌م: ئه‌وه‌ی زۆرتر ده‌نگی وه‌رگرتبێ ده‌بێته سه‌رۆكی لقه‌كه.
سێیه‌م: ئه‌وه‌ی سزایه‌كی به‌رزه‌فتی درابێ كه رێگه له ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری بگرێت نابێته ئه‌ندامی لق.
چواره‌م: له حاڵه‌تی چۆڵ بوونی پایه‌ی به‌رپرسی لیژنه‌ی پارێزگا یا دوو ئه‌ندام له‌و لیژنه‌یه یان هه‌موو ئه‌ندامان بانگ ده‌كرێن بۆ هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی لق له مه‌ركه‌زی پارێزگا‌و ئاماده‌بوونی دوو ئه‌ندامی سه‌رپه‌رشتیار له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كرێت.
الموضوع: لقی سه‌ندیكا له هه‌موو پارێزگایه‌ك له پارێزگاكانی هه‌رێم داده‌مه‌زرێ,ئه‌وه‌ی زۆرتر ده‌نگی وه‌رگرتبێ ده‌بێته سه‌رۆكی لقه‌كه,ئه‌وه‌ی سزایه‌كی به‌رزه‌فتی درابێ كه رێگه له ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری بگرێت نابێته ئه‌ندامی لق,له حاڵه‌تی چۆڵ بوونی پایه‌ی به‌رپرسی لیژنه‌ی پارێزگا یا دوو ئه‌ندام له‌و لیژنه‌یه یان هه‌موو ئه‌ندامان بانگ ده‌كرێن بۆ هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی لق له مه‌ركه‌زی پارێزگا و ئاماده‌بوونی دوو ئه‌ندامی سه‌رپه‌رشتیار له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كرێت.