مادده‌ی (12):
یه‌كه‌م: بۆ ناونووسین له تۆماری پارێزه‌راندا ده‌بێ پارێزه‌ر سكاڵایه‌ك بدات به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و، به پێی ئه‌م یاسایه ده‌بێ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌كانشی له ته‌كدابێ كه فه‌راهه‌مكردنی مه‌رجه‌كانی ده‌سه‌لمێنێ.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌و سكاڵایه به ره‌زامه‌ندی وه‌كه‌رده‌گرێ یا به بڕیارێكی هۆدیاریكراو (قرار مسبب) ده‌یداته دواوه.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی زه‌روور سه‌یر كردنی سكاڵاكه‌ی دواخست كه ئه‌م دواخستنه‌ش ته‌نها بۆیه‌ك جار ده‌بێ، ئه‌وه ئه‌وكاته پێویسته له سه‌ری له ماوه‌ی (15) پازده رۆژدا كه له دووه‌م رۆژی تۆماركردنی سكاڵاكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا سه‌یری سكاڵاكه بكات و بیبڕێنێته‌وه.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ماوه‌یه‌ی له بڕگه‌ی سێیه‌می ئه‌و مادده‌یه‌دا كه له دووه‌م رۆژی سكاڵادانه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تێپه‌ڕی و ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا نه بریارێكی ره‌زامه‌ندیی ده‌رهێناو نه دواشی خست ئه‌وه ئه‌و كاته خاوه‌ن سكاڵاكه به تۆمار كرا‌و داده‌نرێ.
پێنجه‌م: بڕیاری ره‌زامه‌ندیش یان ناره‌زایی له‌سه‌ر سكاڵاكه دوای ده‌رهێنانی ده‌درێ به خاوه‌ن سكاڵاكه ئه‌میش بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر سكاڵاكه‌ی درابێته دواوه له به‌رده‌می دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (15) پازده رۆژدا كه له رۆژی لێ ئاگادار كردنه‌وه‌كه‌وه ده‌ست پێده‌كا تانه‌ی لێبگرێ بڕیاری ئه‌و دادگایه‌ش كۆتاییه.
شه‌شه‌م: ئه‌و پارێزه‌ره‌ی بۆ یه‌كه‌م جار ناوی له تۆماری پارێزه‌راندا ده‌نووسرێ، پێویسته له‌سه‌ری له به‌رده‌می دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌دا (الاستئناف) ئه‌م سوێنده بخوات (سوێندبێ به یه‌زدانی گه‌وره، كه به ده‌ستپاكی و به دڵسۆزی پارێزه‌ریه‌تی بكه‌م و رێز له یاسا بگرم و نهێنی ئه‌م پیشه‌یه بپارێزم و داب و نه‌ریتی ده‌ستووری له‌به‌ر چاو بگرم).
حه‌وته‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن بۆی ده‌ركه‌وت كه مه‌رجێ له‌و مه‌رجانه‌ی خاوه‌ن سكاڵاكه پشتی پێ به‌ستووه راست ده‌رنه‌چوو ئه‌وه ئه‌و كاته پێویسته دووباره به بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه بڕیاره تازه‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی (15) پازده رۆژ كه له رۆژی ئاگاداركردنی داواكاره‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا پێداچوونه‌وه (تمییز)ی بۆ هه‌یه.
هه‌شته‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌رێ مه‌رجێ له‌و مه‌رجانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی كردن كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی چواره‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه له ده‌ست چووه ئه‌وه ئه‌و كاته ئه‌نجومه‌ن به بڕیاریك ناوی له تۆماری پارێزه‌رایه‌تی لاده‌بات.
الموضوع: تۆماری پارێزه‌ران,ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا,ماوه‌ی پازده رۆژ,بڕیاری ره‌زامه‌ند,پشتی پێ به‌ستووه راست