مادده‌ی (2):
پارێزه‌رایه‌تی: ره‌گه‌زێك له ره‌گه‌زه‌كانی وه‌دیهێنانی دادوه‌ری چونكه دادگایه‌كی به‌سه‌ر پێ و وه‌ستاوه و ده‌سه‌به‌ری مافی پیرۆزی به‌رگری له خۆكردنه، ئه‌م یاسایه بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه دانراوه:
یه‌كه‌م: له پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێم و پێرۆی دیموكراسیدا هاوبه‌ش بێت و پشتی فیدرالیزم بگرێت و بناغه‌ی پته‌و بكات و به‌ره‌و باشتری ببات.
دووه‌م: پیشه‌ی پارێزه‌رایه‌تی له هه‌رێمدا به جۆرێك رێك بخا كه ببێته زامنكاری پاراستنی مافی سروشتی و مه‌عنه‌وی هه‌موو كه‌سێك و سه‌ره‌تای بیر‌و رابهوری دهسباڵایی یاسا و وه‌دیهێنانی هه‌ق و هه‌قیانه‌ت مسۆگه‌ر بكات.
سێیه‌م: پله‌و پایه‌ی سه‌ندیكاكه به‌هێز بكا و مافه سه‌ندیكاییه‌كانی ئه‌ندامه‌كان بپارێزێ.
چواره‌م: ئاست و پله‌ی پیشه‌یی و یاسایی و رۆشنبیری پارێزه‌ران باڵاتر بكات.
پێنجه‌م: ئاست و پله‌ی گوزه‌ران و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ پارێزه‌ران باڵاتر بكا و زه‌مانه‌ته‌كانی خانه‌نشینی و ته‌ندروستییان بۆ وه‌دی بێنێ.
شه‌شه‌م: بیر و خولیای یاسایی ده‌وڵه‌مه‌ند بكا و له په‌ره‌پێدانی یاساكاریشدا هاوبه‌ش بێت.
الموضوع: پارێزه‌رایه‌تی له پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێم و پێرۆی دیموكراسیدا هاوبه‌ش بێت,پیشه‌ی پارێزه‌رایه‌تی له هه‌رێمدا به جۆرێك رێك بخا كه ببێته زامنكاری پاراستنی مافی سروشتی و مه‌عنه‌وی هه‌موو كه‌سێك,پله‌و پایه‌ی سه‌ندیكاكه به‌هێز بكا و مافه سه‌ندیكاییه‌كانی ئه‌ندامه‌كان بپارێزێ,ئاست و پله‌ی پیشه‌یی و یاسایی و رۆشنبیری پارێزه‌ران باڵاتر بكات,بیر و خولیای یاسایی ده‌وڵه‌مه‌ند بكا و له په‌ره‌پێدانی یاساكاریشدا هاوبه‌ش بێت