مادده‌ی هه‌شته‌م

معرف المادة: 20736

رقم المادة : 624

مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی به‌ باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتییه‌كه‌ داده‌نرێ و، له‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌ تۆماركراوه‌كان پێك دێت كه‌ پابه‌ندبوونی خۆیان به‌پێی ئه‌م یاسایه‌ به‌جێهێناوه‌،یه‌كه‌م كۆنگره‌ی دامه‌زراندنیشی، دوای شه‌ست رۆژ، له‌رۆژی كارپێكردنی ئه‌م یاسایه‌وه‌، ده‌به‌ستێ بۆ ئیقراركردنی پێڕۆی ناوخۆی یه‌كێتییه‌كه‌و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ن. دووه‌م: یه‌كێتی، به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه‌ هه‌ر سێ ساڵ جارێك، كۆنگره‌ خول به‌خوله‌كانی خۆی ده‌به‌ستێو، رێژه‌ی یاساییش (النصاب)، به‌ ئاماده‌ بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌ێته‌جێ. ئه‌گه‌ر نه‌شهاته‌جێ، ئه‌وه‌، له‌وباره‌دا، هه‌ڵبژاردن، پاش پازده‌ رۆژ، له‌ رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مه‌وه‌، له‌ هه‌مان كات و هه‌مان شوێندا، ئه‌نجام ده‌درێت و، رێژه‌ی یاساییش، به‌ ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان، به‌ته‌واو له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ.

الموضوع: ده‌سته‌ی گشتی به‌ باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتییه‌كه‌ داده‌نرێ,پابه‌ندبوونی خۆیان به‌پێی ئه‌م یاسایه‌ به‌جێهێناوه‌,كۆنگره‌ی دامه‌زراندنیشی، دوای شه‌ست رۆژ، له‌رۆژی كارپێكردنی ئه‌م یاسایه‌وه‌,یه‌كێتی، به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه‌ هه‌ر سێ ساڵ جارێك,رێژه‌ی یاساییش (النصاب)، به‌ ئاماده‌ بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌ێته‌جێ