مادده‌ی حه‌ڤده: یه‌كه‌م: رۆژنامه‌وان و ئه‌وانه‌ش كه مافی خانه‌نشینی یه‌كیان بۆ ده‌مێنێته‌وه بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كه له رۆژی ئاگاداركردنه‌وه‌كەوە ده‌ست پێ ده‌كا ناره‌زایی خۆیان له بڕیاره‌كانی سندوقه‌كه ده‌رباره‌ی مافی خانه‌نشینی یان (ضم)ی مودده یا رەتكردنه‌وه‌ی بخه‌نه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ته‌دقیقی مه‌سه‌له‌كانی خانه‌نشینیه‌وه و، بڕیاره‌كانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش بواری ئه‌وه‌یان تێدایه له ماوه‌ی (30) رۆژدا- كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێده‌كات- له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا تانه‌یان لێ بدرێ و بڕیاره‌كانی ئه‌م دادگایه‌ش بنبڕه. دووه‌م: حوكمه‌كانی بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه، ئه‌و حاڵه‌تانه ناگرێته‌وه كه له مادده (14) ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. سێیه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی ناره‌زایی بخاته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی ته‌دقیق كردن (50) پەنجا دینار ته‌ئمیناتی لێ وه‌رده‌گیرێ، پاشان ئه‌گه‌ر ناره‌زاییه‌كه‌ی له جێی خۆی بوو، ئه‌وه (50) په‌نجا دیناره‌كه‌ی پێ ده‌ده‌نه‌وه.
الموضوع: مافی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وان,ناره‌زایی خۆی له بڕیاره‌كانی سندوقه‌كه,بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ته‌دقیقی مه‌سه‌له‌كانی خانه‌نشینی,حوكمه‌كانی بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه,ناره‌زایی بخاته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی ته‌دقیق