مادده‌ی پازده: یه‌كه‌م: ماوه‌ی كاركردنی رۆژنامه‌وان له دژی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستاندا بۆ مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی ناژمێردرێ. دووه‌م: خزمه‌تی ئه‌ندامی سه‌ندیكا له كه‌ناڵه راگه‌یاندنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانی و، به‌بێ پچراندنی پێش راپەڕینه پیرۆزه‌كه‌ی (5/3/1991) بۆ مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی به خزمه‌تی فیعلی داده‌نرێت. سێیه‌م: 1. لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان پێك ده‌هێنرێ. 2. ئه‌و لیژنه‌یه سه‌یری ئه‌و داوایانه ده‌كات كه ئاراسته‌ی كراون و له‌گه‌ڵ ته‌وسیاته‌كانی خۆی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا رۆژنامه‌وانانی ده‌كات بۆ بنبڕكردن (للبت). بڕیاره‌كانی لیژنه‌كه‌ش بواری ئه‌وه‌ی تێدا له ماوه‌ی (30) رۆژدا - كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا - تانه‌ی لێ بدرێ له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا و بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ش بنبڕه. 3. بڕیاری حساب كردنی خزمه‌تی ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ی كه ده‌یگرێته‌وه ده‌درێ به ده‌سته‌ی سندوق.
الموضوع: ماوه‌ی كاركردنی رۆژنامه‌وان له دژی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستاندا بۆ مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی ناژمێردرێ,خزمه‌تی ئه‌ندامی سه‌ندیكا له كه‌ناڵه راگه‌یاندنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانی بۆ مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی,لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان پێك ده‌هێنرێ,بڕیاره‌كانی لیژنه‌كه‌ش بواری ئه‌وه‌ی تێدا له ماوه‌ی (30) رۆژدا تانه‌ی لێ بدرێ له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا,بڕیاری حساب كردنی خزمه‌تی ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ی كه ده‌یگرێته‌وه ده‌درێ به ده‌سته‌ی سندوق