مادده‌ی چوارده: ئه‌و ماوه‌و مووده‌تانه‌ی خواره‌وه، بۆ خانه‌نشینی به خزمه‌ت داده‌نرێن: 1. ماوه‌ی نه‌خۆشی و (اصابة) كه رۆژنامه‌وانی له‌كارخستبێ وله سێ ساڵ زیاتر نه‌بێ و بڕیاری لیژنه‌یه‌كی پزیشكیی پسپۆری له‌گه‌ڵ بێ. 2. ماوه‌ی به‌ندی (حه‌پسی) كه به بڕیاری حوكمێ به‌سه‌ر رۆژنامه‌واندا ده‌رچووبێ و ئازادیی لێ به‌ربه‌ست كردبێ یان ماوه‌ی گرتنی یان ده‌ست به‌سه‌ر كردنی كه هۆی سیاسی‌یان بووبێ و له به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌ل و فیدرالیزمی هه‌رێمی كوردستان لایان نه‌دابێ. 3. ماوه‌ی بێ به‌ش بوونی رۆژنامه‌وان له كار‌و پیشه‌كه‌ی خۆی بەهۆی داخستنی ئه‌و ده‌زگا رۆژنامه‌وانی یه یان ئه‌و ده‌زگای راگه‌یاندنه كه ئیشی تێدا ده‌كات، به‌مه‌رجێ ئه‌و له كار بێ به‌شبوونه یان ئه‌و داخستنه پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان نه‌بووبێ. 4. ماوه‌ی نێوان دوو ئه‌ركی رۆژنامه‌وانی كه رۆژنامه‌وان له‌و به‌ینه‌دا بێ كاربووه‌و له پیشه‌كه‌ی خۆی به دووربووه، به مه‌رجێ له‌و ماوه‌یه‌دا ئیش و كارێكی دیكه‌ی نه‌كردبێ یاسایه‌كی دیكه بیگرێته‌وه. 5. ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان به خوێندنه‌وه خه‌ریك بووه، به‌مه‌رجێ له چوار ساڵ نه‌ترازێ و بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌یه‌كی زانستیی بڕوا پێكراو بووبێ.
الموضوع: ماوه‌ی نه‌خۆشی و (اصابة) كه رۆژنامه‌وانی له‌كارخستبێ وله سێ ساڵ زیاتر نه‌بێ,ماوه‌ی به‌ندی (حه‌پسی) كه به بڕیاری حوكمێ به‌سه‌ر رۆژنامه‌واندا ده‌رچووبێ,ماوه‌ی بێ به‌ش بوونی رۆژنامه‌وان له كار‌و پیشه‌كه‌ی خۆی,ماوه‌ی نێوان دوو ئه‌ركی رۆژنامه‌وانی كه رۆژنامه‌وان له‌و به‌ینه‌دا بێ كاربووه‌و له پیشه‌كه‌ی خۆی,ماوه‌ی كه له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان به خوێندنه‌وه خه‌ریك بووه