مادده‌ی ده‌یه‌م: رۆژنامه‌وان شایسته‌ی ته‌واوی مافه‌كانی خانه‌نشینه: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وانێ له كاتی كار‌و پیشه رۆژنامه‌وانی یه‌كه‌یداو به‌و هۆیه‌وه ئه‌مری خوا بكا یان شه‌هید ببێ، ئه‌وه له‌و باره‌دا خاووخێزانی موسته‌هه‌قی مافی خانه‌نشینی ده‌بن. دووه‌م: ئه‌گه‌ر له كاتی كار‌و پیشه رۆژنامه‌وانی یه‌كه‌یداو به‌و هۆیه‌وه دوچاری په‌ككه‌وته‌یی بوو و، به ته‌واوی و به‌رده‌وام له كار‌و پیشه رۆژنامه‌وانی یه‌كه‌ی خست، به مه‌رجێ بڕیاری لیژنه‌یه‌كی پزیشكیی پسپۆڕ‌و ره‌سمیی بۆ ده‌رچووبێ.
الموضوع: مافی خانه‌نشینی خاووخێزانی موسته‌هه‌ق,پەککهوتنی رۆژنامه‌وانی,بڕیاری لیژنه‌یه‌کی پزیشکیی پسپۆڕ‌و ره‌سمیی