مادده‌ی پێنجه‌م: داهاتی سندوقه‌كه له مانه پێك دێت: 1. ئابوونه‌ی به‌شداربوونی رۆژنامه‌وانان. 2. ده‌سنگه (منحه) و كۆمه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم. 3. وه‌زاره‌تی رۆشنبیری رێژه‌ی (10%) له مزو كرێی ئه‌و ئیعلانانه‌ی كه له رۆژنامه‌و كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ی راگه‌یاندندا بڵاوده‌كرێنه‌وه بۆ سندوقه‌كه‌ی داده‌بڕێ. 4. ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له كۆتایی هه‌موو ساڵێكدا له پاكی پاره‌ی حازری سه‌ندیكاكه بۆ سندوقه‌كه‌ی داده‌بڕێ به مه‌رجێ له رێژه‌ی (50%)ی پاره حازر به‌ده‌سته‌كه كه‌متر نه‌بێ. 5. ده‌سنگه‌و به‌خششی دارایی جۆر به جۆر، دوای ره‌زامه‌ندیی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار. 6. ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ساڵانه، له هه‌ر رۆژنامه و ئاژانسی ده‌نگوباس و ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن وه‌رده‌گێرێ، سا هی چاپكردن یان بڵاوكردنه‌وه‌ی یان دابه‌ش كردن بن، به مه‌رجێ له هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ. 7. داهاته‌كانی وه‌به‌رهانینی پاره‌ی سندوقه‌كه. 8. قازانجی ئه‌و بزاڤ و چالاكییانه‌ی كه ده‌سته‌ی سندوقه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سندوقه‌كه ده‌یگێڕێ. 9. هه‌ر داهاتێكی دیكه كه موسته‌هه‌قی سندوقه‌كه بێت.
الموضوع: داهاتی سندوقه‌كه له مانه پێك دێت,ده‌سنگه (منحه) و كۆمه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم,وه‌زاره‌تی رۆشنبیری رێژه‌ی (10%) له مزو كرێی ئه‌و ئیعلانانه‌ی كه له رۆژنامه‌و كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ی راگه‌یاندندا بڵاوده‌كرێنه‌وه بۆ سندوقه‌كه‌ی داده‌بڕێ,ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له كۆتایی هه‌موو ساڵێكدا له پاكی پاره‌ی حازری سه‌ندیكاكه بۆ سندوقه‌كه‌ی داده‌بڕێ به مه‌رجێ له رێژه‌ی (50%)ی پاره حازر به‌ده‌سته‌كه كه‌متر نه‌بێ,ده‌سنگه‌و به‌خششی دارایی جۆر به جۆر