مادده‌ی سێیه‌م: ده‌سته‌ی ئه‌و سندوقه له سێ ئه‌ندام پێك دێ: یه‌كه‌م: 1. ئه‌ندامێكی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌یانپاڵێوێ. 2. ئه‌ندامێكی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ. به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر، وه‌زیری رۆشنبیری دایانده‌مه‌زرێنێ. 3. ئه‌ندامێكی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ، به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر، وه‌زیری دارایی و ئابووری دایانده‌مه‌زرێنێ. 4. ماوه‌ی ئه‌ندامێتی له ده‌سته‌كه‌دا سێ ساڵه و، تازه‌كردنه‌وه‌شی بۆ هه‌یه. دووه‌م: 1. نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری سه‌رۆكایه‌تيی ده‌سته‌كه ده‌كا. 2. ئه‌م ده‌سته‌یه هه‌موو بڕیاره‌كانی خۆی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌كات.
الموضوع: ده‌سته‌ی ئه‌و سندوقه له سێ ئه‌ندام پێك دێ,ماوه‌ی ئه‌ندامێتی له ده‌سته‌كه‌دا سێ ساڵه,نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری سه‌رۆكایه‌تیی ده‌سته‌كه ده‌كا,ئه‌م ده‌سته‌یه هه‌موو بڕیاره‌كانی خۆی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌كات