مادده‌ی هه‌ژده:
1/نیصاب له ئه‌نجومه‌ندا به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان دێته‌جێ، بڕیاریش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چێ و، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا ده‌نگی نه‌قیب بۆ كام تایان درابێ، هی ئه‌وه.
2/ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیێ، جێگای نه‌قیب چۆڵ بوو، ئه‌وا جێگره‌كه‌ی جێگای ده‌گرێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر جێگای جێگره‌وه‌كه‌ش چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا سكرتێر جێگای ده‌گرێته‌وه به‌مه‌رجێ باقیمه‌نی ماوه‌ی خوله‌كه له ساڵێكی ته‌واو كه‌متر نه‌بێ.
3/ئه‌گه‌ر جێگای زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، ئه‌وه ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی جێگاكانیان ده‌گرنه‌وه، به‌هه‌مان ئه‌و شێوازه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه، به‌مه‌رجێ با قیمه‌نی ماوه‌ی خوله‌كه له ساڵێكی ته‌واو كه‌متر نه‌بێ.
الموضوع: نیصاب له ئه‌نجومه‌ندا به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان دێته‌جێ,جێگای نه‌قیب چۆڵ بوو، ئه‌وا جێگره‌كه‌ی جێگای ده‌گرێته‌وه,جێگای زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، ئه‌وه ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكات