مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی نۆزده‌مینی یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دێته جێگای: یه‌كه‌م: پارێزه‌رێ ناوی له لیسته‌كه‌دا تۆمار نه‌كرا بێ ناشێ راوێژكاریی یاسایی بكات یان ببێته وه‌كیلی غه‌یرو ئیددیعای مافگه‌لێ بكا‌و له‌به‌رده‌می دادگاكان و لایه‌نگه‌لی لێ پێچینه‌وه‌دا دیفاعی لێ بكات یان ناكۆكی یه‌كلابكاته‌وه، ته‌نیا ئه‌مه‌ی خواره‌وه نه‌بێ: 1.ئه‌وانه‌ی ده‌عوای سه‌ر به چاككردنی كشتوكاڵ و ئه‌حواڵی شه‌خصی و ئه‌حواڵی مه‌ده‌نییان له دادگاكان‌دا هه‌یه، بۆیان هه‌یه مێردیان و خه‌زووریان و خزمی تا پله‌ی دووه‌میان بكه‌نه وه‌كیل، كه‌سێكیش به‌پێی (ولایه یان وصایه یان قه‌یمومه یان تولیه) جێگای كه‌سێكی تر بگرێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌و مافه‌ی هه‌یه. 2. وه‌زیری پێوه‌ندیدار یان سه‌رۆكی لایه‌نێك كه سه‌ر به وه‌زاره‌ت نییه، بۆیان هه‌یه فرمانبه‌رێكی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا (به‌شی یاسا)ی خۆیان له جیاتی خۆیان دابنێن كه له مورافه‌عه‌ی به‌رده‌م دادگاكان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه خه‌سڵه‌تی یاساییان هه‌یه، له‌م ده‌عوایانه‌ی خواره‌وه‌دا ئاماده ببن: أ.له‌و ده‌عوایانه‌دا كه دایه‌ره‌یه‌ك له دایه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌ت ته‌ره‌فێك بێت تێیداو به‌هاكه‌ی له (25000) بیست و پێنج هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت. ب. له‌و ده‌عوایانه‌دا كه له‌نێوان دایه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌ت یان هه‌ندێكیان له دژی هه‌ندێكیان ده‌یكه‌نه‌وه، سا به‌های ده‌عواكه هه‌رچه‌ندێ ده‌بێ، ببێ. دووه‌م: لیژنه‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی ده‌عوا حكومه‌ییه‌كان، له سێ ئه‌ندام پێك ده‌هێنرێ یه‌كێكیان نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌كات كه ئه‌و وه‌زاره‌ته له‌ناو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی خۆیدا كه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسایان هه‌یه دایده‌نێ و، دووه‌میان نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكای پارێزه‌ران ده‌كات كه سه‌ندیكا له‌ناو پارێزه‌ره راوێژكاره‌كاندا دایده‌نێ و، ئه‌ندامی سێیه‌م ئه‌و دایه‌ره‌یه دایده‌نێ كه وه‌كاله‌ته‌كه بۆ هه‌ر دهعوایهك، به جیا ده‌كاته‌وه. سێیه‌م: ده‌عواگه‌لی دایه‌ره ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان كه ده‌یانه‌وێ پارێزه‌رێكی تێدا بكه‌ن وه‌كیلی خۆیان مافه‌كانیان بپارێزێ، ته‌نها ئه‌و لیژنه‌یه دابه‌شیان ده‌كات و، دانانی پارێزه‌ره‌كه‌ش به‌پێی گرنگیی ده‌عواكه‌و به ره‌زامه‌ندیی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه ده‌بێت.
الموضوع: پارێزه‌رێ ناوی له لیسته‌كه‌دا تۆمار نه‌كرا بێ ناشێ راوێژكاریی یاسایی بكات,ده‌عواگه‌لی دایه‌ره ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان كه ده‌یانه‌وێ پارێزه‌رێكی تێدا بكه‌ن,لیژنه‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی ده‌عوا حكومه‌ییه‌كان,وه‌زیری پێوه‌ندیدار یان سه‌رۆكی لایه‌نێك كه سه‌ر به وه‌زاره‌ت نییه