مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی پازده له یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دێته جێگای: یه‌كه‌م: ره‌سمی تۆماركردنی ناو له لیسته‌كه‌دا وه‌ك خواره‌وه ده‌بێ: 1.بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌مه‌نی له چل ساڵ تێپه‌ڕیبێ و، زیاتر له سێ ساڵیش به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌یدا رابوردبێ (450) چوار سه‌دو په‌نجا دیناره. 2. بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی پێشتر بۆ ماوه‌یه‌ك كه له سێ ساڵی سه‌رومڕ (مستمر) كه‌متر نه‌بێ دادگایی كردبێ یان وانه‌ی یاسایی به ده‌رس گوتبێته‌وه یان وه‌زیفه‌ی سه‌رۆكی ئیده‌یعا یان مودده‌عیی گشتی یان راوێژكاری یاسایی له دایه‌ره‌كانی هه‌رێمدا دیتبێ (كردبێ) (250) دوو سه‌دو په‌نجا دیناره، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سه‌ش كه بۆ ماوه‌یه‌ك له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ و وه‌زیفه‌ی جيَطرى مودده‌عیی گشتیی به‌سه‌ر بردبێ. 3. بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌مه‌نی له چل ساڵ تێنه‌په‌ڕیبێ و ماوةى سێ ساڵیش به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌یدا رانه‌بوردبێ، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سه‌ش كه ماوه‌یه‌ك پارێزه‌رایه‌تی كرد بێ له سێ ساڵ زیاتر نه‌بێ (200) دوو سه‌د دیناره. 4. بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌مه‌نی له چل ساڵ تێپه‌ڕیبێ و سێ ساڵ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌یدا رانه‌بوردبێ، (400) چوار سه‌د دیناره. 5. بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێشتر، به حوكم، ناوی له لیسته‌كه دوو خرابێته‌وه (500) پێنج سه‌د دیناره. دووه‌م: ره‌سمی فراوانكردنی صه‌لاحییه (ره‌سمی پله‌به‌ندی) وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: 1.له مه‌شقكاره‌وه تا موماریس (100) سه‌د دیناره. 2. له موماریسه‌وه تا راوێژكار (200) دوو سه‌د دیناره. سێیه‌م: ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: 1.بۆ پارێزه‌ری مه‌شقكار (50) په‌نجا دیناره. 2. بۆ پارێزه‌ری موماریس (100) سه‌د دیناره. 3. بۆ پارێزه‌ری راوێژكار (150) سه‌دو په‌نجا دیناره.
الموضوع: ره‌سمی تۆماركردنی ناو له لیسته‌كه‌دا,ره‌سمی فراوانكردنی صه‌لاحییه,ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه