مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی (5)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: داهاته‌كانی سندوق له‌م سه‌رچاوانه‌ی خواره‌وه پێكدێن: 1ـ ئابونه‌ی به‌شداربوونی پارێزه‌ران له سندوقدا. 2ـ ئه‌و پوولانه‌ی تایبه‌تن به سندوقه‌كه. 3ـ (15%)ی ئه‌و مزوكرێیه‌ی به‌پارێزه‌ر ده‌درێ له‌و ده‌عوایانه‌دا كه لیژنه‌ی به‌شكردنی ده‌عواكان به‌پێی یاسای پارێزه‌رایه‌تی پێی ده‌سپێرێ. 4ـ به‌خششه جۆراوجۆره‌كانی به ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندیداره‌كان. 5ـ ده‌ستگیرۆیی و یارمه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم. دووه‌م: له حاڵه‌تی ڕوودانی كورتهێنان له سندوقدا ئه‌وا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی سندوقه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
الموضوع: داهاته‌كانی سندوق له‌م سه‌رچاوانه‌ی خواره‌وه پێكدێن,ئابونه‌ی به‌شداربوونی پارێزه‌ران له سندوق,پوولانه‌ی تایبه‌تن به سندوقه‌كه,مزوكریهی به‌پارێزه‌ر ده‌درێ له‌و ده‌عوایانه‌دا,به‌خششه جۆراوجۆره‌كانی به ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندیداره‌كان,ده‌ستگیرۆیی و یارمه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم,پڕكردنه‌وه‌ی كورتههانی سندوقه‌كه له ئه‌ستۆ