مادده‌ی چواره‌م:

معرف المادة: 20535

رقم المادة : 614

مادده‌ی چواره‌م: سه‌ندیكا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ كار ده‌كات: 1. به‌شداری كردن له‌ پشتگیری كردنی حكومه‌نی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراسی و پشتگیری كردنی فیدراڵیزم و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی. 2. رێكخستنی كاره‌كانی پیشه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌ بواری چالاكیی گشتیی و تایبه‌تیدا و پێشخستنی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و پیشه‌یی ئه‌ندامه‌كانی له‌ هه‌رێمدا. 3. رێكخستن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی ئه‌ندامه‌كانی له‌ نێو خۆیاندا و له‌گه‌ڵ ده‌زگا حكومه‌تیه‌كاندا و داكۆكی لێكردنیان و به‌رگری كردن له‌ مافه‌كانیان تا بتوانن ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن. 4. په‌ره‌پێدان و به‌دیار خستنی رۆڵی خاوه‌ن پیشه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌ هه‌رێمدا. 5. هاندان و پشتگیری كردنی توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كانی ئه‌ندامانی و به‌ستنی نه‌دوه‌ و خولی تایبه‌ت بۆ رێكردن له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی زانستی ته‌ندروستی. 6. په‌یوه‌ندی و هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵانه‌ی كه‌ ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌شداری یه‌كتری كردن له‌ كۆنگره‌ و خوله‌كان له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. 7. هه‌وڵدان بۆ زامن كردنی دوا رۆژی ئه‌ندامان له‌ كاتی نه‌خۆشی و پیریه‌تی و بێ كاریدا.

الموضوع: به‌دیهێنانی ئامانجانی حكومه‌نی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراسی,رێكخستنی كاره‌كانی پیشه‌ ته‌ندروستییه‌كان,رێكستن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی ئه‌ندامه‌كانی,په‌ره‌پێدان و به‌دیار خستنی رۆڵی خاوه‌ن پیشه‌ ته‌ندروستییه‌كان,هاندان و پشتگیری كردنی توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كانی,په‌یوه‌ندی و هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵانه‌ی,زامن كردنی دوا رۆژی ئه‌ندامان