مادده‌ی (13):
هه‌ردوو بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) و (دووه‌م)ی مادده‌ی (50) ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێنه‌وه:
یه‌كه‌م: نێردراوی كۆنگره‌ی گشتی به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی له ناوه‌ندی سه‌ندیكا كۆده‌بنه‌وه له‌سه‌ر بانگهێشتی (2/3) دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی یان (1/3) یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامه تۆماركراوه‌كانی.
دووه‌م: ژماره‌ی یاسایی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی به ئاماده‌بوونی به‌لای كه‌م (1/3) یه‌ك له‌سه‌ر سێی نێرده‌كان له ئه‌ندامانی كۆنگره دێته ئاراوه، به پێچه‌وانه‌وه بۆ رۆژی دواتری دواده‌خرێت و له كاتی نه‌هاتنه ئارای ئه‌م ژماره‌یه ئه‌وا كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵده‌گیرێت.