مادده‌ی سێیه‌م:
سه‌ندیكا بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌و ئامانجانه‌ی خواره‌وه هه‌وڵ ده‌دات:
1. كاركردن له پێناو به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌ندامان له رووی هونه‌ری و پیشه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رۆشنبیرییه‌وه.
2. به‌شداری كردن له بوژاندنه‌وه‌ی هونه‌ری و رۆشنبیری له هه‌رێم دا به هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی گشتی هونه‌ر به هه‌موو هۆیه‌كی بڵاو كردنه‌وه‌ی وه‌ك رۆژنامه و گۆڤار و چاپه‌مه‌نی و هۆیه‌كانی تری به‌رده‌ست له‌گه‌ڵ به‌شداری كردن له كۆنگره هونه‌رییه ناوخۆیی و عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كاندا.
3. رێك خستنی بنه‌مای كاركردن له پیشه هونهریهكاندا.
4. هه‌وڵدان بۆ زامن كردنی ئه‌ندامان له كاتی نه‌خۆشی و پیری و بێ كاری‌دا.
5. چاودێری كردن و ناساندن و په‌ره پێدانی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له هه‌ر كوێیه‌ك بن به‌و مه‌به‌سته‌ی ئه‌و ئامانجانه بێنێته دی كه سیسته‌می فیدرالیزم له كوردستانی عێراقدا بۆی هه‌وڵ ده‌دات.
الموضوع: سه‌ندیكا بۆ ئه‌نجام دانی ئامانجانه‌ی خواره‌وه,كاركردن له پێناو به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌ندامان,به‌شداری كردن له بوژاندنه‌وه‌ی هونه‌ری و رۆشنبیری,رێك خستنی بنه‌مای كاركردن له پیشه هونهریهكاندا,چاودێری كردن و ناساندن و په‌ره پێدانی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی كوردستان