مادده‌ی (16):
مادده‌ی (حه‌ڤده‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
یه‌كه‌م: نه‌مانی ده‌عوای سزاكاری به‌هۆی مردن نابێته رێگر له‌به‌رده‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سكه‌وته ناڕه‌واكه به حوكمی دادگای تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر داوای ده‌سته له ماوه‌ی (3) سێ ساڵ له رێكه‌وتی مردنه‌كه و، له مایه‌ی میراتگره‌كانی به گوێره‌ی سوود وه‌رگرتنی هه‌ر یه‌كێكیان له‌و ده‌ستكه‌وته ناڕه‌وایه وه‌رده‌گرێته‌وه.
دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر دادگای تایبه‌تمه‌ند له به‌رامبه‌ر میراتگره‌كانی كه سوودیان له ده‌ستككه‌وته ناڕه‌وایه‌كه بینیوه بڕیار بدات به حوكمی گه‌ڕاندنه‌وه‌كه له مایه‌ی هه‌ر یه‌كێكیان به‌و بڕه‌ی سوودی لێ دیوه.
الموضوع: نه‌مانی ده‌عوای سزاكاری به‌هۆی مردن,رێگر له‌به‌رده‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سكه‌وته ناڕه‌واكه,بڕیار بدات به حوكمی گه‌ڕاندنه‌وه,سوودیان له ده‌ستكه‌وته ناڕه‌وایه