مادده‌ی (11):
مادده‌ی (یازده‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته جێگرێكی ده‌بێت به پله‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت به هه‌مان مه‌رجه‌كانی سه‌رۆك و، به مه‌رسومی هه‌رێمی دادمه‌زرێت پاش كاندیدكردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ده‌سته‌وه و، له كاتی ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆك به هه‌ر هۆیه‌ك بێت جێگای ده‌گرێته‌وه و گشت ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی پیاده ده‌كات.
دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاته‌كانی ته‌خویل بكات بۆ جێگره‌كه‌ی یان به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان.
سێیه‌م: جێگری سه‌رۆكی ده‌سته یان هه‌ر یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی ده‌سته له پۆسته‌كانیان به مه‌رسومێكی هه‌رێمی لاده‌برێت له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی ده‌سته كه پاڵپشت بێت به كاری لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه كه‌وا سه‌رۆكی ده‌سته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكی ده‌هێنێت.
الموضوع: سه‌رۆكی ده‌سته جێگرێكی ده‌بێت به پله‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت,سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاته‌كانی ته‌خویل بكات,جێگری سه‌رۆكی ده‌سته یان هه‌ر یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی ده‌سته