مادده‌ی (9):
(4) به‌ند ڕیزبه‌ندی (6، 7، 8 و 9) بۆ بڕگه‌ی (دووه‌می) مادده‌ی (نۆیه‌م)ی یاساكه زێده ده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێنه‌وه:
6ـ كردنه‌وه‌ی لقی ده‌سته له پارێزگا و ئیداره‌كانی هه‌رێم به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ر لقێك له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه ببرێت كه‌وا به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بێت.
7ـ دامه‌زراندنی ئه‌كادیمیایه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له ئاستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا و، ئه‌ركی بونیاتنانی تواناكان، راهێنان، بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كانی ده‌سپاكی و لێپرسینه‌وه و شه‌فافیه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له ئه‌ستۆ بگرێت.
8ـ پێشنیاركردنی بودجه‌ی ده‌سته و ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر خه‌رجیه‌كانی.
9ـ ئه‌نجومه‌نی ده‌سته بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه به‌گوێره‌ی پێداویستییه‌كانی كار بهێنێته كایه‌وه، یان لێكیان بدات، یان هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه.
الموضوع: كردنه‌وه‌ی لقی ده‌سته له پارێزگا و ئیداره‌كانی هه‌رێم,دامه‌زراندنی ئه‌كادیمیایه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی,پێشنیاركردنی بودجه‌ی ده‌سته و ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین,ئه‌نجومه‌نی ده‌سته بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی