مادده‌ی بیست سێ: دارایی سه‌ندیكا پێك دێ له: 1. ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا و به‌شداری ساڵانه. 2. ئه‌و پێ به‌خشیینانه‌ی كه له لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێ. 3. پێدان و له‌قه‌به‌ر كردنانه‌ی له لایه‌ن ئه‌ندامان و غه‌یری ئه‌وان پێشكه‌ش ده‌كرێن دوای ره‌زامه‌ندی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان. 4. قازانجی ئاهه‌نگه‌كان كه بۆ سوودی سه‌ندیكا كراون. 5. قازانجی چاپه‌مه‌نیه‌كانی سه‌ندیكا. 6. قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌و مه‌سحانه‌ی كه سه‌ندیكا پێی هه‌ڵده‌ستێ. 7. ئه‌و كرێیانه‌ی كه سه‌ندیكا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا له كاتێكدا كه به كاری ناوبژی هه‌ڵده‌ستێ. 8. ره‌سمه‌كانی پشتگیری توانای دارایی ئه‌ندام له‌كه‌فاله‌و گرێبه‌ند له نێوان ئه‌ندامان و كه‌سی په‌یوه‌ندیدار به رێژه‌ی (1%) له بڕه پاره‌ی كه‌فاله‌و گرێبه‌ند.
الموضوع: دارایی سه‌ندیكا,ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا و به‌شداری ساڵانه,پێ به‌خشیینانه‌ی له لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان,قازانجی ئاهه‌نگه‌كان كه بۆ سوودی سه‌ندیكا كراون,قازانجی چاپه‌مه‌نیه‌كانی سه‌ندیكا,قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌و مه‌سحانه‌ی كه سه‌ندیكا پێی هه‌ڵده‌ستێ,كرێیانه‌ی كه سه‌ندیكا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا,ره‌سمه‌كانی پشتگیری توانای دارایی ئه‌ندام