مادده‌ی بیست و دووه‌م:
یه‌كه‌م: دارایی سه‌ندیكا له مانه‌ی خواره وه پێك دێ:
1. ره‌سمی ئه‌ندامیه‌تی.
2. پاره‌ی به‌شدار بوونی ساڵانه.
3. پێبه‌خشینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم.
4. ده‌سكه‌وتی ئاهه‌نگه‌كان و پیتاكی گشتی كه سه‌ندیكا پێی هه‌ڵده‌ستێ به گوێره‌ی یاسای په‌یره‌و كرا‌و.
5. قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی سه‌ندیكا پێیان هه‌ڵده‌ستێ.
6. قازانجی چاپه‌مه‌نیه‌كانی سه‌ندیكا.
7. به‌خشش و له قه‌به‌ركردنه‌كانی كه له لایه‌ن ئه‌ندامان و غه‌یری ئه‌وان پێشكه‌ش ده‌كرێن به مه‌رجێك كار له رێره‌وی سه‌ندیكا نه‌كا و ئاگاداری لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان به‌و كاره بكرێ.
دووه‌م: ئوسوڵی ژمێریاری گشتی به‌سه‌ر دارایی سه‌ندیكادا پیاده ده‌كرێ.
سێیه‌م: ره‌سمی ئه‌ندامیه‌تی پاره‌ی به‌شداری بوون به گوێره‌ی پێره‌وی ناوخۆ دیاری ده‌كرێ.