معرف المادة: 19923
رقم المادة : 600
الموضوع: ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی (ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان) پێكدێت,به‌ڕێوه‌بردنی سندوق له ئه‌ستۆ ده‌گرێت,مافی هه‌یه سه‌رجه‌م رهفتاركارییه یاساییه‌كان بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌نجام بدات,سه‌رۆكه‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سندوق ده‌كات له به‌رده‌م په‌رله‌مان و دادگا و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی دیكه,ده‌سته پێك دێت له: سه‌رۆكی ده‌سته به پله‌ی وه‌زیر، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته به پله‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوق، نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت كه شاره‌زایی هه‌بێت له بواری نه‌وت و گاز و، پله‌ی وه‌زیفی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت (ئه‌ندام)، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه شاره‌زایی هه‌بێت له بواری دارایی و ئابووری و، پله‌ی وه‌زیفی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت (ئه‌ندام)، پسپۆڕێكی ئابووری و دارایی (ئه‌ندام)، پسپۆڕێكی یاسایی (ئه‌ندام)