مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
یه‌كه‌م: خاڵی (1) له بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی شازده‌یه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێـت:
1- بڕه پاره‌یه‌ك كه ئه‌ندامان به پێی میكانیزمێكی دیاریكراو له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی ده‌یده‌ن، ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌كرێت:
أ- 70% حه‌فتا له‌سه‌د بۆ حسابی سندووقی بیمه.
ب- 20% بیست له‌سه‌د بۆ حسابی لق.
ج- 10% ده له‌سه‌د بۆ حسابی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت.
دووه‌م: بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی شازده‌یه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:
دووه‌م: كۆنگره‌ی گشتی چۆنیه‌تی خه‌رجكردن له بڕگه‌كانی (أ، ب، ج)ی یه‌كه‌م دیاری ده‌كات و پێویسته ده‌سته‌ی كارگێری لقه‌كان پابه‌ند بن به‌و رێنماییانه‌ی له‌م باره‌وه ده‌رده‌چن، ولیژنه تایبه‌ته‌كان (لیژنه‌ی بیمه و لیژنه‌ی یارمه‌تیدانی ئه‌ندامان) به مه‌به‌ستی جێبه‌كردنی رێنماییانه پێكده‌هێنرێن.
سێیه‌م: بڕگه‌ی حه‌وته‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت:
حه‌وته‌م: رێژه‌ی 10% ده له‌سه‌دی سه‌رچاوه داراییه‌كان كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌م (ج) داهاتووه له‌لایه‌ن لقه‌وه بۆ سه‌ر حیسابی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت ده‌گوازریته‌وه.
الموضوع: بڕه پاره‌یه‌كی ئه‌ندامان,چۆنیه‌تی خه‌رجكردن له بڕگه‌كانی (أ، ب، ج),رێژه‌ی 10% ده له‌سه‌دی سه‌رچاوه داراییه‌كان