مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: لیژنه‌ی لق ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی. دووه‌م: دامه‌زراندنی كارمه‌ندی لق و ده‌ست نیشان كردنی مووچه‌كه‌یان دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن ره‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر ده‌رده‌بڕێت. سێیه‌م: ده‌ستنیشان كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته نوێنه‌ری لق له لیژنه ره‌سمییه‌كان و هی تر له پارێزگادا. چواره‌م: پێشكه‌ش كرنی پێشنیاز و راسپارده‌ی تایبه‌ت به كار و باری لق به ئه‌نجومه‌ن تاكو بڕیاری خۆی له باره‌یانه‌وه بدات. پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی مه‌زه‌نده كرا‌و بۆ لق و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌ن بۆ راستاندنی. شه‌شه‌م: سه‌رف كرنی خه‌رجی پێویست له بودجه بۆ به‌رێوه‌بردنی كار‌و باری لق. حه‌وته‌م: پیكه‌وه نانی لقه لیژنه بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگادا. هه‌شته‌م: به‌كار هێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ئه‌نجومه‌ن به پێی ئه‌م یاسایه پێی ده‌دات.
الموضوع: جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی,دامه‌زراندنی كارمه‌ندی لق و ده‌ست نیشان كردنی مووچه‌كه‌یان,ده‌ستنیشان كردنی نوێنه‌ری لق له لیژنه ره‌سمییه‌كان,پێشكه‌شی پێشنیاز و راسپارده‌ی تایبه‌ت به كار و باری لق,آماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی مه‌زه‌نده كرا‌و بۆ لق و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌ن,سه‌رف كرنی خه‌رجی پێویست له بودجه بۆ به‌رێوه‌بردنی كار‌و باری لق,پیكه‌وه نانی لقه لیژنه بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا,به‌كار هێنانی ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌نجومه‌ن