مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومنی سه‌ندیكا. 3. نه‌قیب: نه‌قیبی ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان. 4. ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی: هه‌ر ئه‌ندامێك له سه‌ندیكا بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له كشتوكاڵ یان له یه‌كێك له پسپۆره‌كانیدا یاخود له هاوتاكانیدا هه‌بیت و له زانكۆیه‌ك یان په‌یمانگایه‌ك وه‌ری گرتبێت و ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستاندا دانی پێدا هێنا بێ و ده‌ست به كار بێت له پیشه‌كه‌ی به كاركردنی له یه‌كێك له پسپۆرییه كشتوكاڵی یه ده‌ستنیشان كراوه‌كان له‌م یاسایه‌دا. 5. ده‌ست دانه پیشه: كاركردنه له پسپۆرییه كشتوكالییه‌كان له یه‌كێك له له بواره‌كانی لێكۆلینه‌وه و نه‌خشه‌كێشان بۆ پرۆژه‌و كاره كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و ئه‌ندازیارییه‌كانی كه مه‌به‌ستی كشتوكاڵییان هه‌یه و راوێژكاریی له باره‌یه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن و كار له یه‌كێك له فرمانه كشتوكاڵییه‌كاندا ده‌كه‌ن كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا دیاری ده‌كات. 6. وه‌زیر: وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری. 7. هه‌رێم: مه‌به‌ست هه‌رێمی كوردستانی عێراقه.
الموضوع: سه‌ندیكا,ئه‌نجومه‌ن,نه‌قیب,ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی,ده‌ست دانه پیشه,وه‌زیر,هه‌رێم