مادده‌ی چوارده‌م: 1-پرۆگرام و نه‌خشه‌ی خوێندن و مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن و به‌رێوه‌بردن و زه‌بن و ئه‌زمه‌نه‌كان و باوه‌ر نامه بۆ جۆره‌كانی خوێندن به هه‌ردوو پله‌كانیه‌وه له‌م یاسایه‌دا كراون، به پێی چه‌ند پێره‌وێكی تایبه‌ت داده‌نێ كه وه‌زاره‌ت روو نووسه‌كانیان (لائحه) ئاماده ده‌كا.2-وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه تاقیمان له هه‌ندێ قوتابخانه‌دا بكا كه رێكخستنی پرۆگرام و هۆیه‌كانی فێركردن و شێوازی ئه‌زموونه‌كان بگرێته‌وه، تا سوود له ئه‌نجامه وه‌ده‌ست هاتووه‌كانی وه‌ربگرێ بڵاوی بكاته‌وه.