مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زاره‌ت بۆ به‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م كارانه ده‌كا: 1-مسۆگه‌ر كردنی ئاماده‌كردنی مامۆستایانی سه‌ره‌تای و ئاماده‌یی و سه‌رپه‌رشت كاران په‌روه‌رده و به‌رپرسیارانی به‌ڕێوه‌بردنی خوێندن و سه‌رپه‌رشتیكردنی و سه‌ر له نوێ راهێنانی له كاتی خزمه‌تیاناد و توانا خسته به‌ریان بۆ گه‌شه سه‌ندنی پیشه‌ی و زانستی و پشتگیری كردنی پایه و پله‌یان. 2-پێك هێنانی دام و ده‌زگای ئیداری و هونه‌ری پێویست بۆ نه‌خشه‌دانان بۆ خوێندن و به‌رێوه‌بردنی و سه‌رپه‌رشتی كردنی په‌روه‌رده له وه‌زاره‌ت و پارێزگاكانی هه‌رێمدا. 3-ئاماده كردنی به‌رنامه‌ی خوێدنی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی و سه‌رپه‌رشه‌یی و فێركردنی ته‌مه‌نداران و رێ و شوێنی و كتێبی خوێندن و شێوازه‌كانی هه‌لسه‌نگاندن و تاقی كردنه‌وه، بۆ به‌دیهێنانی سیاسسه‌تی په‌روه‌رده‌یی و ئه‌و نه‌خشانه‌ی لێ ی ده‌وه‌شێنه‌وه بۆ گه‌شه پێدانی هه‌موو ئه‌وانه پشت به‌ستن به توێژینه‌وه زانستی و لێكۆلینه‌وه. 4-بایه‌خدان به په‌ره‌رده‌ی ئاینی و ره‌وشتی و ئاسان كردنی هه‌ل و مه‌رجی به جێ هێنانی فه‌ریزه‌كان و چه‌سپاندنی شێوه‌كانی ره‌فتاری دارێژراو له‌سه‌ر بناغه‌ی لێ بوردن و عاریكاری و راستگۆی و دلسۆزی له قسه و له كردار، له‌گه‌ل ره‌چاو كردنی تایبه‌تمه‌ندێتی كه‌مایه‌تی به ئایینی یه‌كان له هه‌رێمدا. 5-بایه‌خدان به په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری و وه‌رزشی له گشت پله‌كانی خوێندندا. 6-مسۆگه‌ر كردنی دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی قوتابخانه‌ی حكومه‌تی به هه‌موو پله و جۆره‌كانی یه‌وه. 7-سه‌رپه‌رشتیكردنی قوتابخانه ئه‌هلی یه‌كان رێنمای كردنیان بۆ په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌ی نوێ به پێی سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی و ئامانجه‌كانی. 8-كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی تایبه‌تی بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری. 9-دامه‌زراندنی مه‌ڵبه‌ند و په‌یمانگا بۆ فێر كردنی ته‌مه‌نداران و راهێنانیان به پێی شێوازه‌كانی په‌روه‌رده‌ی وه‌زیفی. 10-بایه‌خدان به ته‌ندروستی قوتابخانه‌یی و خۆراكدان به قوتابی یان هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سوود له رێنمایی په‌روه‌رده‌یی و پیشه‌یی و له‌و خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیانه وه‌ربگرن كه بۆ گه‌شه كردن و خۆش گوزه‌رانی یان له یاران و سوودیش له وه‌ختی ده‌ست به‌تاڵییان ببینن. 11-بایه‌خدان به خانووبه‌ره‌ی قوتابخانه‌كان و به‌شداری كردنی له دانانی نمونه‌ی باش و مسۆگه‌ر كردنیان به دانانی نه‌خشه‌ی پێویست بۆ دروستكردنیان. 12-بایه‌خدان به تۆژینه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یی و سازدانی تاقیكردنه‌وه و سوود بینین له ئه‌نجامه‌كانیان به رێگای په‌ره پێدانی نیزامی خوێندن و زیاد كردنی توانای. 13-بایه‌خدان به كتێبخانه‌ی قوتابخانه‌كان و گه‌شه پێدانیان. 14-پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی رۆشه‌مبیری له‌گه‌ل رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به كار و باری په‌روه‌رده، به تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به په‌روه‌رده و زانستی و په‌روه‌رده‌یی له (یۆنیسكۆ) بۆ په‌ره‌پێدانی راده‌ی رۆشه‌مبیری و زانستی و په‌روه‌رده‌یی له هه‌رێمدا به ئامانجی په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه نوێ یه‌كانی به گیانی برایه‌تی خۆشه‌ویستی له ناو گه‌لاندا.
الموضوع: مسۆگه‌ر كردنی ئاماده‌كردنی مامۆستایانی سه‌ره‌تای و ئاماده‌یی و سه‌رپه‌رشت كاران په‌روه‌رده و به‌رپرسیارانی به‌ڕێوه‌بردنی خوێندن و سه‌رپه‌رشتیكردنی و سه‌ر له نوێ راهێنانی له كاتی خزمه‌تیاناد و توانا خسته به‌ریان بۆ گه‌شه سه‌ندنی پیشه‌ی و زانستی و پشتگیری كردنی پایه و پله‌یان.,پێك هێنانی دام و ده‌زگای ئیداری و هونه‌ری پێویست بۆ نه‌خشه‌دانان بۆ خوێندن و به‌رێوه‌بردنی و سه‌رپه‌رشتی كردنی په‌روه‌رده له وه‌زاره‌ت و پارێزگاكانی هه‌رێمدا.,ئاماده كردنی به‌رنامه‌ی خوێدنی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی و سه‌رپه‌رشتیكردنی فێركردنی ته‌مه‌نداران و رێ و شوێنی و كتێبی خوێندن و شێوازه‌كانی هه‌لسه‌نگاندن و تاقی كردنه‌وه.,بایه‌خدان به په‌ره‌رده‌ی ئاینی و ره‌وشتی و ئاسان كردنی هه‌ل و مه‌رجی به جێ هێنانی فه‌ریزه‌كان و چه‌سپاندنی شێوه‌كانی ره‌فتاری دارێژراو له‌سه‌ر بناغه‌ی لێ بوردن و عاریكاری و راستگۆی و دلسۆزی له قسه و له كردار.,بایه‌خدان به ته‌ندروستی قوتابخانه‌یی و خۆراكدان به قوتابی یان هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سوود له رێنمایی په‌روه‌رده‌یی و پیشه‌یی و له‌و خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیانه وه‌ربگرن كه بۆ گه‌شه كردن و خۆش گوزه‌رانی یان له یاران و سوودیش له وه‌ختی ده‌ست به‌تاڵییان ببینن.