مادده‌ی (32)

معرف المادة: 19481

رقم المادة : 587

مادده‌ی (32) یەکەم: قوتابی و خوێندکاری خاوەن پێداویستی تایبەت، کە لە چوارچێوەی تەمەنی یاسایی خوێندندایە، مافی خوێندن و دابینکردنی هەلی یەکسان، وەرگرتن و بەردەوامبوونی خوێندنیان لە دامەزراوەکاندا هەیە، بە ڕەچاوکردنی بڕگەی (چوارەم)ی ماددەی (35)ی ئەم یاسایە. دووەم: پێویستە لە هەموو قۆناغەکانی خوێندن گرنگی بە قوتابیان و خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت بدرێت، بەپێی جیاوازیی توانست و ئامادەباشیان، لەگەڵ دابینکردنی مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت. سێیەم: دەبێت وەزارەت پێوەر و هۆکار و کەلوپەلی تایبەت و شێوازی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی گونجاو بۆ قوتابی و خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت، دابین بکات. چوارەم: ئەرکی وەزارەتە ناوەڕۆکی پلانی فێرکردن و پرۆگرامەکانی خوێندن و بەڵگە پەروەردەییەکان، بۆ میلاکەکانی فێرکردن و چالاکییە تایبەتەکان، کە پەیوەستن بە کتێبەکانی خوێندن، گەشە پێبدات و بیانڕەخسێنێت. پێنجەم: ئەرکی وەزارەتە کاربکات بۆ پتەوکردنی ڕۆڵی هۆشیاریی کۆمەڵگە و بەشداریپێکردنی کەسوکاری قوتابیان و خوێندکاران و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی. شەشەم: پێویستە دامەزراوەکان کاربکەن بۆ ئەوەی تەلاری قوتابخانە وخوێندنگە و پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییەکانیان لەگەڵ پێداویستییەکانى کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت بگونجێنن و ژینگەیەکی پەروەردەیی و فێرکاریی گونجاویان بۆ دابین بکەن. حەوتەم: ئەرکی وەزارەتە ڕێڕەوی خوێندنی جۆراوجۆر، پێداویستی خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی، بوارەکانی دیکەی گونجاو لەگەڵ تواناکانیان، بۆ قوتابیان و خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت، دابینبکات.

الموضوع: قوتابی و خوێندکاری خاوەن پێداویستی تایبەت,مافی خوێندن و دابینکردنی هەلی یەکسان,گرنگی بە قوتابیان و خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت,دابینکردنی مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت,وەزارەت پێوەر و هۆکار و کەلوپەلی تایبەت,پلانی فێرکردن و پرۆگرامەکانی خوێندن,پتەوکردنی ڕۆڵی هۆشیاریی کۆمەڵگە,دامەزراوەکان کاربکەن بۆ تەلاری قوتابخانە وخوێندنگە,ڕێڕەوی خوێندنی جۆراوجۆر و پێداویستی خوێندنی پیشەیی