ماددهی (11) یەکەم: هیچ بەخێوکارێک مافى ئەوەى نیە كە ڕێگە لە خستنەبەر خوێندنى منداڵ لە قوتابخانەیەکى خوێندنى بنەڕەتى و بەردەوامبوون تێیدا، بگرێت، تەنها بە پاساوى تەندروستى و لە ڕێگەى ڕاپۆرتى پزیشکى پەسەندکراو لەلایەن لێژنەى تەندروستى تایبەتمەندەوە نەبێت، و هەر ڕاپۆرتێکیش تەنها بۆ یەک ساڵى خوێندن کاریپێدەکرێت و دەبێت ساڵانە نوێ بکرێتەوە. دووەم: هەر بەخێوکارێک بەدەر لە حوکمى بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیە، ڕێگە لە چوونە بەر خوێندن یان بەردەوامبوونى خوێندنى منداڵێک بگرێت، دواى ئاگادارکردنەوەى بۆ یەکجار و پابەندکردنى بە ناردنى منداڵەکە بۆ قوتابخانە، بە پێبژاردنێک کە بڕەکەى لە (500.000) پێنج سەد هەزار دینار کەمتر نەبێت سزا دەدرێت، و لە کاتى دووبارەکردنەوەى سەرپێچییەکە سزاکەى دەبێت بە دوو هێندە، بە ڕەچاوکردنى هەر سزایەکى توندتر کە لە یاسا بەرکارەکانى هەرێمدا هاتووە.
الموضوع: ممنوعیت خستنەبەر خوێندنی منداڵ در قوتابخانە,شرایط و محدودیتهای خستنەبەر خوێندنی منداڵ,مجازات برای نقض ممنوعیت خستنەبەر خوێندنی منداڵ,مدت اعتبار گزارش پزشکی برای خستنەبەر خوێندنی منداڵ