مادده‌ی سی و دووه‌م: أ-ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه پله زانستییه‌كانیان و هه‌موو ئه‌و مافه نه‌یان ده‌مینێ كه له‌م یاسایه‌دا یاساكانی تر‌و په‌یره‌وه و رێنماییه‌كانی هه‌ن جگه له‌سه‌ر مووچه (مخصصات)ی خۆ ته‌رخان كردن له حاڵه‌تی (ته‌نسیب) یا ته‌رخانكردنیاندا بۆ فه‌رمانێك له ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی یا مه‌ڵبه‌نده‌كانی زانكۆكان و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌و ماوه‌یه‌شیان به خزمه‌تی زانكۆیی بۆ مه‌به‌ستی زیاده‌ی ساڵانه و پله به‌رزی و خانه‌نشینی حساب ده‌كرێ. ب-ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه له حاڵه‌تی دامه‌زراندنیان یا گواستنه‌وه‌یان بۆ فه‌رمانێك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا دا مافی پایه به‌رزی زانستی (الترقیه العلمیه) یان ده‌مێنێ ئه‌گه‌ر مه‌رجه پێویسته‌كانیان تێدا بێ جگه له مه‌رجی وانه وتنه‌وه.
الموضوع: ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه پله زانستییه‌كانیان,مافی پایه به‌رزی زانستی (الترقیه العلمیه),مووچه (مخصصات)ی خۆ ته‌رخان كردن له حاڵه‌تی (ته‌نسیب),دامه‌زراندنیان یا گواستنه‌وه‌یان بۆ فه‌رمانێك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا