مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: به‌شی زانستییه‌كه (وحده)ی زانستی بنچینه‌یی خوێندنی باڵایه‌وه ئه‌نجومه‌نی به‌ش له لایه‌ن سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه به‌رێوه ده‌برێ كه دوای هه‌ڵبژاردنی له لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ی به‌شه‌وه به برَیاری سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێ به‌مه‌رجێ پله‌ی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ و ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تكارییانه به‌جێ دێنێ: 1-لێدوانی به‌رنامه‌كانی خوێندن و (مفردات)ە‌كانی و كتێبه‌كانی خوێندن و پێشنیاز كردنی گۆرین و به‌لاوه نانیان له‌به‌ر تیشكی ئامۆژگارییه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌رس ووتنه‌وه‌دا. 2- پێشنیاز كردنلی پێویستییه‌كانی به‌ش له ئه‌ندامنی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه و هونه‌ركاران و پێشننیاز كردنی داوه‌تكردنی پرۆفیسری میوان. 3-بریار له‌سه‌ر دانی پرۆژه‌ی لێكۆلینه‌وه زانستیانه‌ی له لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شه‌وه پێشكه‌شكراوان و پێشنیاز كردنی رێ و شوێنی مسۆگه‌ر كردن ته‌واو كردنیان و ئامۆژگاریكردنی یاریده‌دانی چاپكردنی لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی كتێبی دانراو و وه‌رگێران، بایه‌خدان به لێكۆلینه‌وه‌كانی قوتابیان و دابینكردنی پێویستییه‌كانی جێبه‌جێ كردنیان. 4-جێبه‌جێ كردنی بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلێج. 5-پێكهێنانی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌یی و زانستی به پێی پێویستی به‌ش. 6-سه‌رپه‌رشتی كردنی ره‌وتی ده‌رس وتنه‌وه و شێوازه‌كانی و په‌ره‌پێدانیان و ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه و كارگه‌رانی تری به‌ش و كاروباری زانستی قوتابیان له ساڵه جیا جیاكانی خوێندندا له رێگه‌ی سه‌رپه‌رشتی كردنی زانستیانه‌ی به‌رده‌وامیانه‌وه. 7-به‌دوا داچوونی پێشكه‌وتنه زانستییه‌كان له بواری زانیاری زانستیدا و رێنمایی كردنی ئه‌ندامانی ده‌یته‌ی ده‌رس وتنه‌وه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌و باسه‌كانی خوێندن به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنه زانستی و ته‌كنه‌لۆجیه‌دا بگونجێ. 8-سپاردنی هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به سه‌رۆكی به‌ش.
الموضوع: به‌شی زانستییه‌كه (وحده)ی زانستی بنچینه‌ی خوێندنی باڵایه‌وه,پێشنیاز كردنی گۆرین و به‌لاوه نانیان له‌به‌ر تیشكی ئامۆژگارییه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌رس,بریار له‌سه‌ر دانی پرۆژه‌ی لێكۆلینه‌وه زانستیانه‌ی له لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شه‌وه پێشكه‌شكراوان,جێبه‌جێ كردنی بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلێج,پێكهێنانی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌یی و زانستی به پێی پێویستی به‌ش