مادده‌ی شازده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی كۆلێج ئه‌و تایبه‌تكارانه به‌جێ دێنێ: 1-تایبه‌تكارییه زانستییه‌كان: أ-دانای نه‌خشه‌ی وه‌رگرتن بۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی و باڵا به‌پێی به‌ش یا لقی زانستی و مه‌رجه‌كانی تایبه‌تكاریان و به دواداچوونی جێبه‌جێ كردنیان. ب-دانانی نه‌خشه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه و دابین كردنی پێویستی یه‌كانی خوێندن و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه. ج-دانانی نه‌خشه‌ی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لقه زانستیییه‌كان و مه‌ڵبه‌نده‌كان و پێشنیازكردنی به‌ش و لقی زانستی نوێ یا لێكدانیان یا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان و دابه‌شكردنی به‌رنامه‌كان به‌سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندن. د-بڕیار له‌سه‌ر دانی نه‌خشه‌كانی به‌شه زانستییه‌كان له باره‌ی داوه‌تكردنی پرۆفیسۆره مێوانه‌كانه‌وه (الاساتژه الزائرین). ه-بریار له‌سه‌ر دانی ناونیشانی نامه زانكۆییه‌كان و دیاریكردنی لیژنه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی گشتی و سه‌رپه‌رشتكار و به‌شدار و ئه‌نجامه‌كانی لێدوان لێ زیادكردن و لێ به‌لاوه نان له باسه‌كانی خوێندنی بڵا و په‌سه‌ند كردنی ناوی ئه‌وانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی (امتحان خارجی) ده‌دهن به‌ش یا لقه زانستییه‌كی پێشنیازی كردوون. و-پێشنیازكردنی خوێندنی باڵای نوێ و به‌رنامه و نه‌خشه‌كانی ساڵانه‌یان و هه‌ر كاروبارێكی تر كه له برَگه‌ی (ه)ی ئه‌م مادده‌ییه نه‌وتراوه. ز-بڕیار له‌سه‌ر دانی جێبه‌جێ كردنی مه‌شقی پراكتیكی هاوینان بۆ قوتابیان. 2-تایبه‌تكارییه ئیدارییه‌كان: أ-سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری كۆلێج وبایه‌خدان به چالاكی زانستیی و رۆشنبیری په‌روه‌رده‌یی و وه‌رزشیه جۆراو جۆره‌كان. ب-ئاماده‌كردنی (ملاك)ی كۆلێج له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ی كۆلێج له‌سه‌ر پێش كۆتایی خوێندن له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه عه‌مید و ئه‌نجومه‌نه‌كانی به‌ش و لقه‌كانی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن. ج-پێشنیاز كردنی ئیجازه‌ی له ناوه‌وه‌ی هه‌رێمدا بۆ كارگه‌رانی كۆلێج له‌سه‌ر پێشنیاز كردنی به‌ش یا لقی زانستی په‌یوه‌ندیدار. د-پێشنیاز كردنی گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه بۆ سه‌ركار له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یا لقی په‌یوه‌ندیدار (ئیجازه و زه‌ماله و بعپه) بدرێ به ئه‌ندامانی. ه-په‌سه‌ندكردنی خۆته‌رخانكردنی (تفرغ) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به پێی پێوانه ره‌چاوكراوه‌كان. و-سه‌پاندنی سزای (انچباگی) به‌سه‌ر قوتابیاندا به پێی په‌یره و رێنماییه ره‌چاو كراوه‌كان. ز-سه‌یر كردنی هه‌موو ئه‌و كاروبارانه‌ی تر كه عه‌مید بۆیان ده‌نێرێ. ح-سه‌رپه‌رشتییی جێبه‌جێ كردنی په‌یره و رێنماییه‌كانی سه‌باره‌ت به كاروباری زانستی كۆلێج. گ-راسپاردن به (انتداب) كردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه (محاضره‌كان) بۆ خوێندنی باڵا به پێی ژماره و پێویستی كه‌به‌ش و لقه‌كانی دیاری ده‌كه‌ن. ی-پێشنیاز كردنی نه‌خشه پێگه‌یاندن (تأهیل)ی كارگێری زانستی و ئیداری. ل-پێشنیاز كردنی نه‌خشه په‌یوه‌ندی رۆشنبیری دوو قووڵی. م-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لیژنه‌ی یاریده‌ده‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه زانستی و ئیداری و دارایی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی پێكبێنێ. 3-تایبه‌تكارییه داراییه‌كان: أ-پێشنیاز كردنی نه‌خشه و بووجه‌ی ساڵانه و به‌رنامه‌ی كه‌ل و په‌ل و هێنان (استیراد)ی ساڵانه‌و نه‌خشنه‌ی به‌گه‌رخستن (استپمار)ی ساڵانه. ب- راسپاردن به بڕیار دانی دوا حیساب (الحساب الختامی). ج-په‌سه‌ند كردنی سكێچ و نه‌خشه‌و خشته‌ی (كمیات) كار‌و پرۆژه تایبه‌تییه‌كانی كه‌له بووجه‌ی ئاسایی و به‌گه‌ر خستندا هه‌هن و حه‌واله كردن و به‌لێن به‌ستن بۆ جێبه‌جێكردنیان به پێی حوكمه‌كانی یاسا په‌یره و مه‌رجه تایبه‌تییه‌كانی. د-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به عه‌مید بسپێرێ.