مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ ئه‌م تایبه‌تكاریانه به‌جێ دێنێ: 1-تایبه‌تكارییه زانستییه‌كان: أ-بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی وه‌رگرتن بۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی له كۆلێجه‌كاندا. ب- بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی كۆلێجه‌كان و ئه‌و مه‌ڵبه‌نده زانستیانه‌ی پێ یانه‌وه به‌ندن. ج- بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی دابینكردنی پێویستییه‌كانی خوێندن. د- بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لق و مه‌ڵبه‌نده زانستییه‌كان. ه- بڕیار له‌سه‌ردانی باسه‌كانی خوێندن دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندن له كۆلێجه‌كاندا. و- بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی دابینكردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه. ز-به‌خشینی پله‌ی زانستی به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه. ح- بڕیار له‌سه‌ر دانی جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه و وه‌رگرتن بۆ خوێندنی باڵا. گ-به‌دوا داچوونی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه. ی- بڕیار له‌سه‌ر دانی به‌رنامه‌كانی خوێندن و ده‌سكاریكردنیان به مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی باری زانستی. 2-تایبه‌تكارییه ئیدارییه‌كان أ-بڕیار له‌سه‌ر دانی نه‌خشه‌ی په‌یوه‌ندی یه دوو قۆلیه‌كانی رۆشنبیری له‌گه‌ڵ زانكۆ و ده‌زگا زانستییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا و جێبه‌جێ كردنیان. ب-به‌لێنی به‌ستن له گه‌ل ئه‌ندامه بیانیه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه و هونه‌ر كاراندا. ج-دامه‌زراندنی ئه‌وانه‌ی ده‌رس ده‌لێنه‌وه له خاوه‌نانی باوه‌رنامه‌ی دكتۆرا و ماجستێر و هاوتاكان. د-په‌سه‌ند كردنی (ئیفاد و ئیعاره)و مۆڵه‌تی خوێندن له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. ه-بریاردان جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه‌ی راعێنان و مه‌شق پێ كردنی كارگێلاانی زانستی و به‌رێوه‌بردن. و-برشیار له‌سه‌ر دانی جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه (میلاك)زانستی به‌رێوبه‌رێتی كۆلێج و مه‌ڵبه‌ندی زانستییه‌كان. 3-تایبه‌تكارییه داراییه‌كان: أ-بریار له‌سه‌ر دانی جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه‌ی بووجه‌ی ساڵانه و به‌رنامه‌ی (استمرار)و نه‌خشه (استپمار)راسته‌وخۆ به رێكخستن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له هه‌رێمدا. ب-سه‌لماندنی بریاره‌كانی لیژنه تایبه‌تییه‌كانی سه‌باره‌ت به كوژاندنه‌وه (شگب)و نرخاندن و به‌كرێدان و فرۆشتنی مال و موڵكی گوازراوه و نه‌گوازراوه‌ی زانكۆ. ج-بڕیار له‌سه‌ردانی دوا حیساب (الحساب الختامی). 4-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به سه‌رۆكی زانكۆ بسپێرێ.
الموضوع: تایبه‌تكارییه زانستییه‌كان,تایبه‌تكارییه ئیدارییه‌كان,تایبه‌تكارییه داراییه‌كان,بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی دابینكردنی پێویستییه‌كانی خوێندن,بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لق و مه‌ڵبه‌نده زانستییه‌كان