مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌و ئه‌رك و تایبه‌تكاریانه به‌جێ دێنێ: 1-بڕیار له‌سه‌ر دانی نه‌خشه‌و پێویستییه‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كان و هاندانی بزوتنه‌وه‌ی دانان و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و وه‌رگێران له زانكۆ و په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان. 2-دانانی نه‌خشه‌ی پێویست بۆ هاندانی زانستی و ئاكادیمی زمان و رۆشنبیری ئاشووری و توركمانی له كوردستاندا. 3-پێشكه‌ش كردنی پرۆژه‌ی بووجه‌ی گشتی زانكۆكان و په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان. 4-داننان به ده‌زگا و زانكۆی و زانستییه بیانیه‌كاندا و بڕیار له‌سه‌ر دانی بنچینه‌كانی هاوتایی و (العدل) پله و باوه‌ر نامه زانستییه‌كان. 5-دیاریكردنی بنچینه گشتیكه‌كانی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا. 6-پێشنیاز كردنی دامه‌زراندنی زانكۆی تر یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یا له‌یه‌كدان یا گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێكیان له هه‌رێمدا. 7-بڕیار له‌سه‌ر دانی كردنه‌وه‌ی كۆلێج و په‌یمانگا ی نوێ له هه‌رێمدا. 8-پێشنیاز كردنی دامه‌زراندنی سه‌رۆكه‌كانی زانكۆكان و سه‌رۆكی ده‌زگا و عه‌میده‌كانی كۆلێج و په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان له هه‌رێمدا. 9-بڕیار له‌سه‌ر دانی رێككه‌وتنامه‌ی هاوكاری رۆشنبیری و زانستی له‌گه‌ل لایه‌نه‌كان و زانكۆكان و ده‌زگاكانی تر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. 10-ئه‌ماده كردنی راپۆرتی ساڵانه‌ی سه‌باره‌ت به باری خوێندنی باڵا له هه‌رێمدا و پێشكه‌شكردنی به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 11-سه‌لماندنی رێكه‌وتنامه سێ قۆلیه‌كانی نێوان زانكۆ و ده‌زگا و ده‌زگا زانستی و رۆشنبیری له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. 12-پێشنیازكردنی دامه‌زراندنی كارگه‌رانی په‌یوه‌ندیی رۆشنبیری له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا له كاتی پێویستی دا. 13-ده‌ركردنی رێنمایی بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی سه‌ره‌وه.
الموضوع: بڕیار له‌سه‌ر دانی نه‌خشه‌و پێویستییه‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كان,دانانی نه‌خشه‌ی پێویست بۆ هاندانی زانستی و ئاكادیمی زمان و رۆشنبیری ئاشووری و توركمانی له كوردستاندا,پێشكه‌ش كردنی پرۆژه‌ی بوژه‌ی گشتی زانكۆكان و په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان,بڕیار له‌سه‌ر دانی كردنه‌وه‌ی كۆلێج و په‌یمانگا ی نوێ له هه‌رێمدا,پێشنیاز كردنی دامه‌زراندنی زانكۆی تر یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یا له‌یه‌كدان یا گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێكیان له هه‌رێمدا