مادده‌ی چواره‌م :
یه‌كه‌م: وه‌زیر : سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسه له كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كانی و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی و، له‌وه‌وه هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌ك ده‌رده‌چن له باره‌ی هه‌ر شتێكی په‌یوه‌ندیی به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی و ده‌سته‌ڵات و هه‌موو كاروبارێكی هونه‌ریی و دارایی وكارگێڕی و رێكخستنه‌وه هه‌بێ به پێی حوكمه‌كانی یاسا و به‌رپرسیشه له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و ناوه‌ی ئه‌ندامێكی هاوكاره تێیدا و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی بدات به بریكاری وه‌زاره‌ت یان به‌ڕێوه به‌ره‌گشتیه‌كان یاخود ئه‌وه‌ی به شیاوی ده‌زانێ له وه‌زاره‌تدا و به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش ئه‌م ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات:
1. پێشنیازكردنی كردنه‌وه‌ی زانكۆ و ده‌سته‌كان له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌ن.
2. پێشنیازكردنی دامه‌زراندنی بریكاری وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكه‌كانی زانكۆ وده‌سته‌كان و راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
3. پێشنیازكردنی دامه‌زراندنی راگر و یاریده‌ده‌ره‌كانی سه‌رۆكی زانكۆكان و ده‌سته‌كان له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی زانكۆ یاخود ده‌سته و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
4. پێدانی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی زانكۆ و كۆلێج و په‌یمانگا به‌رزه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی نا حكوومی به پێی یاسا و رێنمایی و به‌رزه‌فته‌كان.
5. ئاماده‌كردنی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی خوێندنی باڵا له هه‌رێم و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
6. پێشكه‌ش كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌ت و پێكهاته و ده‌زگاكانی به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
7. خه‌رج كردنی كرێ و ده‌رماڵه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه و پێدانی و یاداشت به كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت و غه‌یری كارمه‌ندانی له‌وانه‌ی كه خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ن به پێی ئه‌م یاسایه.
8. راگرتنی خوێندن له زانكۆكان یا كۆلێجه‌كان یاخود په‌یمانگا حكومی و ئه‌هلیه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك له ده رۆژ زیاتر نه‌بێ.
9. په‌سندكردنی كۆنووسی ئه‌نجومه‌نه‌كانی زانكۆ و ده‌سته حكومیه‌كان و ئاگاداربوون له كۆنووسی دانیشته‌كانی زانۆ نا حكومیه‌كان.
10. به‌دواداچوونی پلانه پێویسته‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كان و هاندانی بزووتنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی و دانان و وه‌رگێڕان له ده‌زگاكانی خوێندنی باڵادا.
11. ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس و تنه‌وه له سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ت ده‌رماڵه‌ی ده‌سپه‌رژاوی زانكۆ ده‌یانگرێته‌وه.
12. ره‌زامه‌ندنی ده‌ربڕین له‌سه‌ر نێردراو و زه‌ماله و مۆڵه‌تی خوێندن و ئیعاره و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی عیراق.
دووه‌م: ئه‌مانه به وه‌زیره‌وه ده‌لكێن:
1. نووسینگه‌ی وه‌زیر، فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌بێ و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
2. سكرتارییه‌ت.
3. به‌شی راگه‌یاندن.
4. به‌شی وردبینی و چاودێری دارایی.
5. به‌شی یاسایی.
6. نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌بڕدنی پرۆژه زانستیه‌كان.
سێیه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت:
1. یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات بۆ ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كاروباره كاگێڕیی و دارایی و رێكخستنه‌كان له چوار چێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر پێی داوه، به مه‌رجێك خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دوكتۆرا بێت و پایه‌ی زانستی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ وشاره‌زایی و خزمه‌تی زانكۆیی له پازده سالأكه‌متر نه‌بێ.
2. نووسینگه‌ی بریكار فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌بێ.
چواره‌م: ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و بیمه‌ی چۆنیه‌تی(QA)
ئه‌ركی لێكۆلێنه‌وه له باشی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی زانكۆ و ده‌سته‌كان و راده‌ی ره‌وایه‌تی هه‌ڵس وكه‌وت و گونجانیان له‌گه‌لأ یاساكارییه كار پێكراوه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و فه‌رمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌ت له هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا به پایه‌ی به‌لانی كه‌م پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێ و شاره‌زایی له كاروباری زانستی و كارگیریی دا هه‌بێ كه له پازده سالأ كه‌متر نه‌بێ و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی پسپۆڕ یاریده‌ی ده‌ده‌ن و ئه‌ركه‌كانی به پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن.
پێنجه‌م: راوێژكاران:
وه‌زیر چوار راوێژكاری ده‌بێ به پله‌ی تایبه‌تی بۆ هه‌ریه‌ك له كاروباره‌كانی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و خوێندنی ته‌كنیكی و خوێندنی پزیشكی، به‌مه‌رجێك پله‌ی زانستی‌یان له پروفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ و خزمه‌تی زانكۆییان له (20) بیست سالأ كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی شیاوه‌ییه‌كی ته‌واو بن.
شه‌شه‌م: سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ت له‌م فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:ـ
1. فه‌رمانگه‌ی كارگێڕیی ودارایی: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بێ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دوكتورا بێ و وا به‌په‌سند ده‌زانرێ كه پسپۆڕبێ له به‌ڕێوه‌بردن یان یاسا هه‌بێ و، خزمه‌ت و شیاوی و شاره‌زایی كارگێڕی ته‌واوی هه‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
2. فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه و پلاندانان و به‌دواداچوون: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی دوكتۆرای هه‌بێ و به پایه‌ی به‌لانی كه‌م پروفیسۆری یاریده‌ر بێ وخزمه‌تی زانكۆیی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ.
3. فه‌رمانگه‌ی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی دوكتۆرای هه‌بێ و به‌لانی كه‌م به پایه‌ی پرۆفیسوری یاریده‌ده‌ر بێت و خزمه‌تی زانكۆیی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ.
4. فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی دوكتۆرای هه‌بێ و به‌لانی كه‌م به پایه‌ی پرۆفیسوری یاریده‌ده‌ر بێ و خزمه‌تی زانكۆیی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ.
5. فه‌رمانگه‌ی ئه‌ندازیاری و پرۆژه‌كان: ئه‌ندازیارێكی راوێژكاری به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه شاره‌زایی له پازده ساڵ كه‌متر نه‌بێ و ئاماده‌كردن و وردبینی دیزاین و كه‌شفه ئه‌ندازیارییه‌كانی بیناكانی وه‌زاره‌ت ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
الموضوع: پێشنیازكردنی كردنه‌وه‌ی زانكۆ و ده‌سته‌كان له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌ن,پێشنیازكردنی دامه‌زراندنی بریكاری وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكه‌كانی زانكۆ وده‌سته‌كان و راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران,پێشنیازكردنی دامه‌زراندنی راگر و یاریده‌ده‌ره‌كانی سه‌رۆكی زانكۆكان و ده‌سته‌كان له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی زانكۆ یاخود ده‌سته و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران,پێدانی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی زانكۆ و كۆلێج و په‌یمانگا به‌رزه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی نا حكوومی به پێی یاسا و رێنمایی و به‌رزه‌فته‌كان,ئاماده‌كردنی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی خوێندنی باڵا له هه‌رێم و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران,پێشكه‌ش كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌ت و پێكهاته و ده‌زگاكانی به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران,خه‌رج كردنی كرێ و ده‌رماڵه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه و پێدانی و یاداشت به كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت و غه‌یری كارمه‌ندانی له‌وانه‌ی كه خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ن به پێی ئه‌م یاسایه,راگرتنی خوێندن له زانكۆكان یا كۆلێجه‌كان یاخود په‌یمانگا حكومی و ئه‌هلیه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك له ده رۆژ زیاتر نه‌بێ,په‌سندكردنی كۆنووسی ئه‌نجومه‌نه‌كانی زانكۆ و ده‌سته حكومیه‌كان و ئاگاداربوون له كۆنووسی دانیشته‌كانی زانۆ نا حكومیه‌كان,به‌دواداچوونی پلانه پێویسته‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كان و هاندانی بزووتنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی و دانان و وه‌رگێڕان له ده‌زگاكانی خوێندنی باڵادا,ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس و تنه‌وه له سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ت ده‌رماڵه‌ی ده‌سپه‌رژاوی زانكۆ ده‌یانگرێته‌وه,ره‌زامه‌ندنی ده‌ربڕین له‌سه‌ر نێردراو و زه‌ماله و مۆڵه‌تی خوێندن و ئیعاره و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی عیراق